رادیۆی دەنگ
بەپێی ئامارێكی پۆلیسی گەرمیان، تەنها ئەمساڵ 165 حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیی تۆماركراون، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: یەکێکە لە تاوانە بەربڵاوەکان.
عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ماوەی 8 مانگی ئەمساڵدا، 165 حاڵەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی تۆماركراون.
وتیشی: لە نێو ئەو حاڵەتانەشدا حاڵەتەکانی هەڕەشەکردن و توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنانیش هەن.
باسی لەوەشکرد، تاوانەکانی پەیوەست بە ئامێرەکانی پەیوەندییکردن، لە تاوانە بەربڵاوەکانن.
دەشڵێت: پێشوتر زەحمەت بو ئەو کەسانە بدۆزرێتەوە کە توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان ئەنجامدەدەن لە رێگەی ئامێرەکانی پەیوەندییکردنەوە، بەڵام ئێستا ستافێکی بەهێز و شارەزامان هەیە و لەژێر رۆشنایی و بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە دەکەن و بکەرانی ئاشکرا دەکەن.
باسی لەوەشكرد: زۆر تاوانی ئامێرەکانی پەیوەندیی هەبون کە توانیومانە تاوانبارانی ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین و روبەڕوی یاسایان بکەینەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان