رادیۆی دەنگ
پاش ئەوەی ناحیەی رزگاریی بو بەقەزا، سەرۆکی شارەوانییەکەی دەڵێت: بڕیارەکە کاریگەریی لەسەر هەمو لایەنەکان دەبێت و خواست لەسەر زەوی و خانوی ناحییەکە زیاد دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشهممه 2025/9/23 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، فهرمانێكى ههرێميى بۆ هێنانهكايهى قهزاى ڕزگاریی له سنوورى ئيدارەی سهربهخۆى گهرميان واژۆ كرد، هەروەها قەزاکە ههمان سنوورى ئێستاى ناحيهى رزگاریی لهخۆدهگرێت.
ژمارەی دانیشتوانی رزگاری سەروی 65 هەزار کەسە، ئێستا 17 گەڕەکی تێدایە و 3 گەڕەکی دیکەش لەتەواوبوندان، واتا ئەبێت بە 20 گەڕەک، پێنج لەو گەڕەکانە پرۆژەی نیشتەجێبونن.
وتیشی: کێشەی ئاوەڕۆمان هەیە، گەورەترین گەڕەکمان سەنگاوییەکانە، لەم ڕۆژانە تەندەرەکەی دەڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەچارەسەرکردنی ئاوەڕۆی ئەو گەڕەکە، کێشەی ئاوەڕۆی رزگاری نامێنێت.
دەشڵێت: بیناکانی حکومەت لە رزگاریی زۆر باش نین، لەداهاتو بەڕێوبەرایەتی دەکرێتەوە، چونکە هەیکەلی قەزا لە ناحییە جیاوازە، هەروەها بۆ پڕکردنەوەی پێویستیمان بە ژمارەیەکی زیاتر لە فەرمانبەرە.
سەرۆکی شارەوانی رزگاریی لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی زەوییەوە وتی: بێگومان بڕیارەکە کاریگەری هەیە و خواست لەسەر زەوی و خانوی ناحییەکە زیاد دەکات و بێگومان نرخیشی بەرز دەبێتەوە، هەروەها پرۆژەکانی نیشتەجێبونیش زیاد دەکەن و چاویشمان لەوەیە وەبەرهێنی تر بێنە ناوچەکەوە و وەبەرهێنان بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
-
هەواڵدروستکردنی ٥ بینای نوێ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوادەکەوێت
-
-
پرۆژەرۆژنامهنوسان تاوتوێی دۆخی ئازادیی رۆژنامهوانى له گهرمیان دهكهن
-
-
هەواڵداواکاریی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رزگاریی پێشکەش بە حکومەت دەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان