رادیۆی دەنگ
لەکاتێکدا شەقام و شۆستە موڵکی گشتییە، بەڵام شەقامی مارینا کە بە شەقامی کۆڕنیشەکەی کەلار ناسراوە، لەلایەن کۆمپانیاوە خاوەندارێتی دەکرێت، ئەمەش چالاکوانانی نیگەران کردوە.
ئەیاد محەمەد، چالاکوان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو راستە شەقامەی دەچێتە سەر روباری سیروان کە ناوی شەقامی مارینایە، شەقامێکی گشتییە.
لە شەقامەکەدا ناوە ناوە چالاکی وەکو فیستیڤاڵی بازاڕ ئەنجام دەدرێت، هاوکات کوشک و کەپریشی تێدا دراوە بەکرێ.
بەوتەی ئەیاد محەمەد، کۆمپانیا مافی نییە دوکان و سەرشەقامەکە بەکرێ بدات، هەروەک کۆمپانیا مافی ئەوەی نییە زیادەڕەویی بکاتە سەر ئەو شەقامە.
وتیشی: "دەبێت لایەنی پەیوەندیدار یەکلایبکاتەوە ئەم شەقامە موڵکی کۆمپانیایە یان موڵکی گشتییە؟"
بۆ بەدواداچونی ئەم پرسە، رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان و سەرۆکی شارەوانی کەلار و بەڕێوبەری کۆمپانیای ماریناوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکانیان بێوەڵام بو.
بەوتەی ئەیاد محەمەد، حکومەت لەم پرسەدا کەمتەرخەمە، لەوبارەوە وتی: "ئەگەر کەمتەرخەم نەبێت، کۆمپانیا چۆن دەتوانێت کۆشک بداتە کرێ و فیستیڤاڵ ئەنجام بدات و رێگریی لەخەڵک بکات؟"
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان