رادیۆی دەنگ
پۆلیسی دارستانی گەرمیان گرفتی كەمی كارمەند و ئۆتۆمبێلیشیان هەیە، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیەكەش دەڵێت: "كامێرای حەراری و فلای كام" زۆر یارمەتیدەرمان دەبێت، بەڵام تێچویەكی زۆری دەوێت.
هاشم عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەكارهێنانی كامێرای "حەراریی" و فلای کام، بۆ چاودێریكردن و گەڕانی بەردەوام زۆر باشترە وەک لە شێوازی ئێستا کە کارمەندەکان بە ئۆتۆمبیل دەردەچن، چونكە جگە لە کێشەی كەمی كارمەند، هەندێک لە كارمەندەكانیش بەتەمەن بون و کێشەی کەمی و بەردەستنەبونی ئۆتۆمبیلیشمان هەیە.
دەشڵێت: ئەگەر یارمەتیمان بدرێت و بودجەمان بۆ دابین بكرێت بە مەبەستی دابین كردنی كامێرای حەراریی و فلای كام، ئەوا چاودێرییمان تۆكمەتر دەبێت و باشتریش دەتوانین ژینگە و دارستان و ژیانی سروشتی و ئاژەڵە کێوییەکان بپارێزین.
بەڵام هاوکات ئاماژەی بەوەکرد تائێستا لەو روەوە، هیچیان بۆ نەكراوە.
لە گەرمیان لە دوای قەیرانی داراییەوە، هیچ كارمەندێك بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان دانەمەزراوە، ئەمەش وایكردوە گرفتی كەمی كارمەندیان هەبێت بەتایبەتی بەهۆی فراوانبونی ئیشوکارەکان و خانەنشینبونی فەرمانبەرانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا گرفتی نەبونی ئۆتۆمبێلی پێویست بۆ گەڕان و چاودێرییكردنی ناوچەکان هەیە بەمەبەستی رێگریی لە سەرپێچییە ژینگەییەکان و راوکردن.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان