رادیۆی دەنگ
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان باس لەوەدەكات لیژنەی تایبەتمەندیان پێكهێناوە بۆ چاودێریی سەنتەرەكانی جوانكاریی و كلینكەكان و لەبونی سەرپێچیدا ئیجرائات دەکەن.
ئازاد محەمەدفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لیژنەی تایبەتمان لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێکهێناوە بۆ چاودێرییکردنی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان.
وتیشی: لیژنەکە پێکهاتوە لە 3 پزیشک و دو کارمەندی یاسایی و ئیداریی، سەردانی سەنتەرەکانی جوانکاریی و کلینکەکان دەکەن.
باس لەوەشدەکان: لیژنەکە راپۆرت لەبارەی هەر سەرپێچیەک لە هەر سەنتەر و کلینکێکدا هەبێت بەرزدەکەنەوە بۆ سەرۆکایەتی دیوانی تەندروستی گەرمیان، ئێمەش بەپێی یاسا و رێنماییەکان ئیجرائاتیان لەگەڵدا دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان