رادیۆی دەنگ
بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی گەرمیان دەڵێت: خاوهنكارهكانى گهرمیان كرێكار دهشارنهوه له لیژنهكانى بەڕێوەبەرایهتی بۆ ئەوەی تۆمار نەکرێن، دەشڵێت: ئەم کارە نایاساییە و روبەڕوی دادگایان دەکاتەوە.
هێمن جەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکارانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دهنگ دهڵێت: یەکێک لە دیارترین گرفتەکان ئەوەیە کە خاوەنکاران لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە، لە کاتی سەردانی لیژنەکاندا، کرێکارەکانیان دەشارنەوە بۆ ئەوەی ئاماری دروستیان نەدرێتە دەست.
وتیشى: هەر خاوەنکارێک زانیاری بشارێتەوە، بەپێی ماددەی 36ـى یاساى دهستهبهرى رەوانەی دادگای دەکەین و چەندین کەیسیشمان لەم جۆرە هەیە، بەڵام ئەم فشارانە هەندێکجار دەبێتە هۆی ئەوەی خاوەنکار کرێکارەکە لە کار دەربکات.
هێما بۆ ئەوەشدەکات: بەهۆی ئەو گرفتانەی لەوەرگرتنی داتا و زانیارییەکان بۆمان دروست دەبێت و فشار لە شوێنی کاردەکەین، بوینەتە هۆکاری ئەوەی خاوەنکار کرێکار لەکار دەردەکات.
بەپێی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی، هەمو کرێکارێک لە کەرتی تایبەت، دەبێت دەستەبەریی "ضمان"ـی بۆ بکرێت، بەشێوەیەک مانگانە 17%ـی موچەکەی بۆ دەستەبەریی لێوەردەگیرێت کە لەو رێژەیە 12% شوێنکارەکەی دەیدات و کرێکارەکە خۆیشی 5% دەدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان