رادیۆی دەنگ
هاوڵاتییەک کە مناڵەکەی لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی کەلارە دەڵێت: ئەو جلانەی دەیدەنە منداڵەکانمان نرخیان گرانە و کوالێتیان خراپە، قوتابخانەکەش دەڵێت: هەرجلێک خراپبێت دەیگەڕێنینەوە و بە کوالێتی باشتر دەیدەینەوە قوتابییەکان.
هاوڵاتییەک کە مناڵەکەی لە قوتابخانەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی کەلارە ئەم وێنانەی ناردوە بۆ رادیۆی دەنگ و دەڵێت: مناڵەکەم ۲ جار ئەم جلەی لەبەر کردوە، بەم شێوەیە خراپ بوە.
وتیشی: کوالێتی جلەکە زۆر خراپە، لەبەرامبەر پێدانی ئەو جلەش بە مناڵەکانمان تائێستا ٥۰ هەزاردیناریان لێوەرگرتوین، ئەگەر ماوەیەکی دیکە جلی زستانەش دابەش بکەن دەبێت بڕێک پارەی دیکە بدەین.
لەبەرامبەردا مامۆستایەک کە لەقوتابخانەکەیە و نەیویست ناوی بهێنرێت بۆ رادیۆی دەنگ وتی: راستە کوالێتی بەشێک لە جلەکان خراپە، قسەمان لەگەڵ کۆمپانیاکە کردوە و بەم نزیکانە هەر پارچەیەک کوالێتی خراپە، دەیگەڕێنینەوە و بەکوالێتی باشتر دەیدەینەوە بە قوتابییەکان.
وتیشی: بۆ هەر قوتابییەک سێتێک جل لەخۆی دەگرێت کە هاوینە و زستایە و بەهەردوکیەوە ۷ پارچەیە، ئێستە ۳ پارچەی هاوینە هاتوە.
دەشڵێت: جلەکە تا پۆلی ٤ بە ۷٥ هەزارە و لەپۆلی ٥ بۆ ۷ بە ٨۳ هەزارە و لە پۆلی ٨ بۆ ۱۲ بە ۹۳ هەزارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان