رادیۆی دهنگ
خاوەنی نووسینگەیەکی خانوبەرە لە قەزای کەلار ئاماژه به سست بونى بوارى خانوبهره دهكات و ڕایدەگەیەنێت قەیرانی دارایی و خراپی دۆخی موچە، بونەتە هۆکاری سەرەکی بۆ پەککەوتنی بازاڕهكه.
ئارام سەید ئەمین، خاوەنی نوسینگەی نشێو بۆ خانوبەرە لە قەزای کەلار، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ ئاماژەی بەوەدا: "دۆخی خانوبەرە تاوەکو ساڵی 2014 لە قۆناغێکی زێڕیندا بو، بەڵام خراپی دۆخی موچە و قەیرانی دارایی، دواتریش شەڕی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەرییەکی زۆر خراپی هەبو لەسەر مامەڵەی خانوبەرە لە قەزای کەلار بەتایبەتى".
ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە: "ئەو نرخ و جوڵە بازرگانییەی کە پێشتر هەبوە لە قەزای کەلار، ئێستا زۆر چوەتە دواوە و بازاڕەکە رو لە سستییەکی بەرچاوە".
سەبارەت بە ژمارەی نوسینگەکانی خانوبەرە لە سنوری گەرمیان، خاوەنی نوسینگەی نشێو رونیکردەوە: لە سنووری گەرمیان بەگشتی زیاتر له 50 نوسینگەی خانوبەرە بونیان هەیە، ئەمەش رێژەیەکی زۆر نییە بۆ ناوچەیەکی وەک گەرمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان