رادیۆی ده‌نگ
نوسینگه‌ى پاسپۆرتى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه ده‌توانن نزیكه‌ى 100 ماڵه‌ى ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان رایی بكه‌ن، جه‌ختیشده‌كاته‌وه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك سه‌ردان ده‌كات پێویسته تۆمارى ئه‌لیكترۆنى هه‌بێت.
ریاز محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى پاسپۆرتى سلێمانى 2 "گه‌رمیان"، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: رۆژانه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان نزیكه‌ى 100 مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرت رایى ده‌كه‌ین به‌پێى ئه‌و كاته‌ى دیاریكراوه بۆمان.
بونى ئه‌م رێژه دیارییكراوه له مامه‌ڵه، وایكردوه كه رۆژانه فشارێكى زۆر له‌سه‌ر نوسینگه‌كه بێت بۆ ده‌رهێنانى پاسپۆرت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت هاوڵاتى پێشتر ناوی خۆی تۆمار بكات.
ریاز محه‌مه‌د، له‌وباره‌وه وتى: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه سه‌ردان ده‌كات بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى پاسپۆرته‌كه‌ى، پێویسته پێشوه‌خته حجزى ئه‌لكترۆنى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆماره‌ى نه‌بێت سیسته‌م وه‌ریناگرێت و مامه‌ڵه‌ى بۆ رایی ناكرێت.
ده‌شڵێت: له ئه‌كاونتى فه‌رمى فه‌رمانگه‌كه‌مانه‌وه رێنمایمان بڵاوكردوه‌ته‌وه و هاوڵاتیان دتوانن له رێگه‌ى ئه‌و لینكه‌ى دامانناوه له ماڵه‌كانى خۆیانه‌وه ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان