
رادیۆی دەنگ
سەرباری کردنەوەی چەندین پەیمانگا و ئەنجامدانی دەیان خولی بەهێزکردن لە ساڵێکدا، بەڵام لیژنه و تیمهكانى پهروهردهى گهرمیان سهردانى پهیمانگاكان ناكهن و بهدواداچون و لێپێچینهوهیان نییه.
لەمیانەی راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیاندا، تیشکخراوەتە سەر کێشەی خولەکانی بەهێزکردنی خوێندکاران.
لە راپۆرتەکەدا، ئارام مستەفا، خاوەنی پەیمانگای باڵدار لەناحیەی رزگاریی، دەڵێت: پەروەردە زۆر بەدەگمەن سەردان دەکات.
دهشڵێت: لە ناو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی کە زیاتر سەردانمان دەکەن، هەریەکە لە باج و دەرامەت و دەستەبەری کۆمەڵایەتییە، بەڵام ساڵانە کاتی تازەکردنەوەی مۆڵەت هەندێک لایەنی پەیوەندیدار سەردانمان دەکەن.
پەیمانگاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دوساڵ جارێک کاتی تازەکردنەوەی مۆڵەت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە سەردان دەکرێن ئەوەی بە دەگمەن سەردان دەکات لایەنی سەرەکییە کە پەروەردەیە.
نیگار رەشید، مامۆستا، لەوبارەوە دەڵێت: هیچ یەکێک لەو پهیمانگانه بەرنامە و رێکخستنێکی باشی وایان نیە کە دانراون، یان چاودێرییەکی واکرابن چ لە رێگەی وەزارەت یان پەروەردەی ناوچەکە خۆیەوەبێت.
یەکەکە دەڵێت بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیانی کردوە و پەیوەندیشی پێوەکردوە، بەڵام ئامادە نەبوە پێشوازییان لێبکات.
لایخۆشییەوە، هەژار فەقێ سلێمان، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، دەڵێت: پێویستە حکومەت کار بۆ رێکخستنەوە و چاودێریکردنی پەیمانگاکان بکات لە رێگەی دەرکردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئاگەداربون لە دۆخی پۆلەکانی خوێندن بەر پرسیارانە مامەڵکردن لەگەڵ خوێندکاراندا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى سیستهمى درێژكراوهى خوێندن له زانكۆى گهرمیان به ناڕونى ماوهتهوه
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کەمی کۆمپیوتەر هۆکاری قەرەباڵەغی هۆڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتە
-
-
بەرنامەگروپە خۆبەخشەکان و رۆڵیان لە پاراستنی ژینگە
-
-
بەرنامەمیدیا ئاڵۆزییەکان ئاڵۆزتر دەکات یان هێور؟
-
-
بەرنامەتاچەند قەیرانی دارایی نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی کەلار کەمکردوەتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان