رادیۆی ده‌نگ
پاش كه‌متر له مانگێك له قیرتاوكردنى، سایدی دوه‌مى شه‌قامى پشتێنه‌یی كه‌لار دوباره قیرتاو ده‌كرێته‌وه، به‌رپرسێكیش له شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: شه‌قامه‌كه رهگڵهى تێدا بووه بۆیه دویاره قیرتاو ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، له ئه‌مڕۆوه ده‌ستكراوه به ههڵكڕاندنى قیری سایدی دوه‌مى شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌لار، كه كه‌متر له مانگێكه دروستكراوه.
دلێر حەسەن، بەرپرسی پرۆژەکان لە شارەوانی کەلار، له‌وباره‌وه بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەشێکی شەقامی پشتێنەیی کەلار رەگڵەی تێدا بوە و خراپ دەرچوە، بۆیە بڕیارماندا چاکی بکەین.
وتیشی: شەقامەکە لەلای بەرزە پردەکەوە بەدرێژای چەند کیلۆمەترێک چینی سەرەوەی قیرهكهى دەبڕین و دوبارە قیری دەکەینەوە، بۆ ئەوەی بەتەواوەتی هیچ کێشەیەکی تێدا نەمێنێت و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.
شەقامی پشتێنەیی کەلار نزیکەی 12 کیلۆمەترە تاوەکو بەرزەپردی کەلارـ رزگاریی و لەماوەکانی پێشودا سایدی دوەمی قیرتاو کرا. پرۆژه‌كه كۆمپانیای قه‌یوان ئه‌نجامى ده‌دات لەبەرامبەر پێدانی پارچە زەوییەکانى دیوی ئهمبهرى شه‌قامه‌كه پێی به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى بازرگانى و نیشته‌جێبون تیایدا.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتلە نێوان بژێویی و ترس‌دا؛ گوندنشینانی گەرمیان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕدا
-
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
زۆرترین بینراوەکان