رادیۆی ده‌نگ
دژ به ره‌فتارى ئه‌فسه‌رێكى ئێران كه ئاسته‌نگییان بۆ دروست ده‌كات و دره‌نگ به‌ڕێیان ده‌كات، شۆفێرانى مه‌رزی په‌روێزخان مانیان له كاركردن گرتوه و مه‌رزه‌كه‌یان داخستوه.
هونه‌ر ئیكرام، نوێنه‌رى بارهه‌ڵگره فلاتهكان له مه‌رزی په‌روێزخان، به رادیۆی ده‌نگى وت: نه‌ك هه‌ر هێڵه‌كه‌ى ئێمه، به‌ڵكو هه‌مو شۆفێران مانیان له كاركردن له مه‌رزی په‌روێزخان گرتوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگییانه‌ى دێته رێگامان.
له‌باره‌ى ئاستهنگییهكانیشهوه وتی: باره‌كانمان به خاویی به‌ڕێده‌كرێت، هێشتا ئۆتۆمبیلمان به باره‌وه له دوێنێوه له‌ناو خاكی ئێرانه و نه‌په‌ڕیوه‌ته‌وه ئه‌مدیو.
وتیشی: یه‌كێكى تر له ئاسته‌نگه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى ئۆتۆمبیلهكانمانه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه چوار ئۆتۆمبیلمان له دیوی ئێران ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، شۆفێره‌كان نیگه‌رانن له ئه‌فسه‌رێك كه كاروباره‌كانى بازگه‌ى دیوی ئێرانى مه‌رزه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌وته‌ى خۆیان زۆر ئاسته‌نگییان بۆ دروست ده‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان