رادیۆی ده‌نگ
دواى دروستبونی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هێڵێكی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆی به‌رزی (132 KV) بۆ سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه بۆ زیندانیانی سیاسی له كه‌لار ته‌رخانكراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان رونكردنه‌وه ده‌دات و جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به‌بێ ره‌زامه‌ندی و دیاریكردنی شوێن له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه هیچ كارێكیان ئه‌نجام نه‌داوه.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان، به رادیۆی ده‌نگی راگه‌یاند: ئه‌و شوێنه‌ی كه هێڵه‌كه‌ی بۆ گواستراوه‌ته‌وه، خاڵ به خاڵ له‌لایه‌ن به‌شی پلاندانانی شاره‌وانیی كه‌لاره‌وه بۆمان دیاری كراوه، چونكه ئێمه نه‌خشه‌ی شار و شوێنی زه‌ویی زیندانیانی سیاسی و موڵكی گشتیمان لا نییه.
گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه، كه له به‌رامبه‌ر جاده‌ی پشتێنه‌ی كه‌لار بوه، به‌مه‌به‌ستی رێگه‌خۆشكردن بۆ دو پرۆژه‌ی نیشته‌جێبون ئه‌نجام دراوه.
حازم كه‌ریم وتیشی: "ئێمه به نوسراوی فه‌رمی داوامان له شاره‌وانیی كه‌لار كرد شوێنێكی گونجاومان بۆ دیاری بكات. ئه‌وانیش به ئامێری GPS و به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری شاره‌وانی، شوێنه‌كه‌یان بۆ ده‌ستنیشان كردین."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای گه‌رمیان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان دامه‌زراوه‌كان كرده‌وه و وتی: "ئێمه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی شاره‌وانی ناتوانین هیچ كارێك بكه‌ین، چونكه ئه‌مه ستونێك نییه سبه‌ی بیگوێزینه‌وه، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كه كه دو ملیۆن دۆلاری تێچوه و ده‌بێت له شوێنێكی گونجاوی هه‌میشه‌یی دامه‌زرێنرێت."
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان