رادیۆی دەنگ
سەرەڕای دیاریکردنی شوێنی، به‌ڵام ته‌واوكردنى یوتێرنەکانی شەقامی پشتێنەیی کەلار روبەڕوی دواکەوتن بوەتەوە، بەرپرسێکی شارەوانیی شارەکەش رایدەگەیەنێت چاوەڕێین بدرێتە كۆمپانیا.
دلێر حسێن، بەرپرسی بەشی پڕۆژەکان لە شارەوانیی کەلار، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ رایگەیاند: "پڕۆژەکە تەنها یوتێرنەکان ناگرێتەوە، بەڵکو شەقامێکی سەرەکیی 6 کیلۆمەترییە کە زۆربەی شەقامەکانی تری شارەکەی پێکەوە بەستوەتەوە، بۆیە دیاریکردنی هەمو وردەکارییەکان کاتی پێویستە، ئێمە شوێنە پێویستەکانمان بۆ یوتێرنەکان دیارییکردوە و بڕیارە لەلایەن کۆمپانیایەکی جێبەجێکارەوە دروست بکرێن."
ناوبراو هۆکاری سەرەکیی دواکەوتنی پڕۆژەکەی گەڕاندەوە بۆ نەبونی بودجەی پێویست و وتی: شارەوانی بودجەی پێویستی لەبەردەستدا نییە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی وەک دانانی یوتێرن و هێماکانی هاتوچۆ و تەواوکارییەکانی تر، به‌ڵكو پرۆژه‌كه دراوه به كۆمپانیا و بڕیاره ئه‌و جێبه‌جێی بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى پێش‌و لایه‌نه فه‌رمییه‌كان رایانگه‌یاند كه 5 یوتێرن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه دروستده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه ته‌نها دو یوتێرنی له‌سه‌ر كرابو و ئه‌مه‌ش بوبو به مایه‌ى ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
-
هەواڵ5 بینا بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دروستدەکرێت
-
-
هەواڵگەرمیان؛ ١٣٧ قوربانیی ماتۆڕسکیل لە ساڵێکدا
-
زۆرترین بینراوەکان