رادیۆی دەنگ
3 کادیری سەر بە بەرەی گەل لەگەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ بانگهێشتی دەزگا ئەمنییەکان کراون و دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ کە لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک بە دەستگیرکراوەکان و رێکخستنەکانی بەرەی گەل دەستیکەوتوە، هەریەکە لە: نەوزاد کەریم، رێبوار عەبدولکەریم و عەباس محەمەد، ئێوارەی ئەمڕۆ بانگهێشتکراون بۆ بینای ئاسایشی گەرمیان و لەوکاتەوە دەنگیان نییە و گومان دەکرێت دەستبەسەر کرابن.
دەستگیرکراوەکان بە پیشە مامۆستا و فەرمانبەرن و دانیشتوی قەزای کەلار و ناحییەی رزگاریین و کادیری بەرەی گەلن لە سنورەکەدا.
بەوتەی سەرچاوەکان، هۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەرکردنیان نازانرێت، رەنگە پەیوەندیی بە روداوەکانی ئەم دواییەی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی- سەرۆکی بەرەی گەلەوە هەبێت لە سلێمانی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان