رادیۆی دەنگ
به‌ڕێوبه‌رى ئاماده‌ییەک لەکەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە و دەڵێت نەمویستوە بکەومە ململانێ لەگەڵ بەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیان، لەجێگەکەیشیدا مامۆستایەک دانراوە کە پلەی ئەندام مەڵبەندیی هەیە.
كامه‌ران عه‌زیز، به‌ڕێوبه‌رى پێشوى قوتابخانه‌ى ئاماده‌یی كوردستانى نوێ له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ماوه‌ى 25 ساڵه له‌و قوتابخانه‌یه‌م، نه‌مویست بكه‌ومه ململانێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، هەربۆیە خۆم ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه له پۆستی به‌ڕێوبه‌رى.
وتیشى: هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه داواى مامۆستایه‌ك ده‌كه‌ین له پسپۆڕیی فیزیا كە نیمانه و به ته‌نسیب له‌لامان بوه، کەچی پێى وتوین ئەو مامۆستایە هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كى بوێ دایده‌نێم كوردستانى نوێ نه‌بێت.
دەربارەی ئەوەی بۆچی ئەوکارەیان لەگەڵدا دەکرێت؟ م. کامەران هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: نازانین هۆكاره‌كه‌ى چیه و ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌وێت بزانین هۆكاره‌كه‌ى چیه، ته‌نانەت په‌یوه‌ندیم به به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانیشه‌وه كردوه بزانین هۆكاره‌كه‌ى چیه تاوه‌كو ئێستا نازانین، له كاتێكدا گله‌یی ئه‌وه‌ى كردوه كه چه‌ند مانگێكه ده‌ستبه‌كاربوه و سه‌ردانم نه‌كردوه بۆ پیرۆزبایی.
ده‌شڵێت: له ئێستادا مامۆستایەکی تر به به‌ڕێوبه‌رى قوتابخانه‌كه دانراوە و فه‌رمانه‌كه‌شى ده‌رچوه بۆ ده‌ستبه‌كاربون، هاوكات فه‌رمانى لادانى منیش ده‌رچوه.
بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوبەرە نوێیەکە هاوکات پلەی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى نیشتمانیی هەیە.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەو، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى به، عه‌دنان حسێن مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان به وه‌كاله‌تەوە كرد، بەڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
ئامادەیی کوردستانی نوێ، یەکێکە لە ئامادەییە دێرین و بەناوبانگەکانی گەرمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسكرتێری لیژنه‌كه وه‌ڵام ده‌داته‌وه؛ بۆچی لیژنه‌ى پزیشكیی گه‌رمیان مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان دره‌نگ به‌ڕێده‌كه‌ن؟
-
-
راپۆرتدەموچاوە دوبارەکان و هیوای نوێ؛ گەنجان چۆن سەیری هەڵبژاردن دەکەن؟
-
-
هەواڵدوای 10 ساڵ هێشتا حکومەت کارەبای پرۆژەی تابلۆ سیتی پەسەند نەکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پۆستە و گەیاندنی گەرمیان: داواکاریی لەسەر خزمەتگوزاریی تەلەفۆنی ناوخۆیی نییە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەک: رێگە بەئێمە نادرێت ئاوەڕۆمان بڕژێتە چەمەکەی گازینۆ کەچی رێگە بە کۆمپانیا دەدرێت
-
زۆرترین بینراوەکان