رادیۆی ده‌نگ
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، خۆپیشاندانێكیان له به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى خۆپیشاندانێكیان دژ به پێنه‌دانى موچه ئه‌نجام دا.
له به‌یاننامه‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاند كه حكومه‌تى هه‌رێم موچەی فەرمانبەرانی وەک بارمتە گرتووە لە پێناو کۆمپانیاکانی بنەماڵەدا.
داواش ده‌كه‌ن حکومەتی هەرێم رێزی ئەو رێککەوتننامەیە بگرێت کە له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆی کردوە و داهاتی نەوتی و نانەوتیی راده‌ست بكات.
هۆشدارییشده‌دات له‌وه‌ى "هیچ دەسەڵات و حکومەتێک مافی ئەوەی نییە یاری بە قوت و ژیانی میللەتێک بکات بۆ بەرژەوەندیی شەخسی و قاچاخچێتیی نەوت".
هه‌روه‌ك ره‌خنه‌شیان له‌حكومه‌تى عێراقی گرت و باسیان له‌وه‌كرد عێراق باجی هەرێمی کوردستان بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ده‌دات.
ده‌شڵێن: 43 جار سەردانی بەغدادمان کردوە، بەداخەوە ئەوانیش کەوتونەتە ژێر چەتری ململانێی سیاسییەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان