رادیۆی ده‌نگ
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان ئاشكراى ده‌كات تائێستا 13 كارگه له كۆی نزیكه‌ی 40 كارگه له سنووره‌كه هه‌ستاون به دانانى كه‌ساره (وردكه‌ری به‌رد).
یادگار فه‌تاح، به رادیۆی ده‌نگی راگه‌یاند: ئه‌م پرۆسه‌یه به‌پێی بڕیارێكی پێشوتری ئیداره‌ی گه‌رمیانه كه له ساڵانی رابردودا ده‌ركراوه، تائێستاش 13 كارگه سیستمه‌كه‌یان گۆڕیوه، كه 8 كارگه‌یان به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن و 5 كارگه‌ی تریش به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
ناوبراو هانی خاوه‌ن كارگه‌كانی تریش ده‌دات و ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی داواكاری و پێدانی مۆڵه‌ت به‌رده‌وامه، هه‌ر خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك بیه‌وێت سیستمه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ كه‌ساره، ده‌توانێت سه‌ردانمان بكات و داواكاری پێشكه‌ش بكات."
ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م بڕیاره، پاراستنی ژینگه‌ی روباری سیروانه له تێكچون به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندنی بێسنوری چه‌و و لم، كه ده‌بێته هۆی پیسبونى ئاوه‌كه و گۆڕینی ڕێڕه‌وی و له‌ناوچونی سامانی ماسی و دار و دره‌خت و ژیانی سروشتی.
یادگار فه‌تاح، رونیشیكرده‌وه كه كارگه گۆڕاوه‌كان مه‌رجی تایبه‌تیان بۆ دانراوه، وتی: "ئه‌و كارگانه‌ی كه كه‌ساره‌یان داناوه، ده‌بێت به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌ره‌سته‌ی جه‌لمود و 50% كه‌ره‌سته‌ی روباری سیروان وه‌ك تێكه‌ڵه به‌كاربهێنن".
دڵنیاییشیدا له‌وه‌ى "ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌وردی و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان له‌ژێر چاودێریی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ماندا ده‌بێت."
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان