رادیۆی ده‌نگ
زۆرینه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ناحیه‌ی رزگاری له ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ده‌ست خراپی و نه‌بونی رێگای قیرتاوكراوه‌وه ده‌ناڵێنن، سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناحیه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه له كۆی 17 گه‌ڕه‌ك، ته‌نیا 3 گه‌ڕه‌ك خزمه‌تگوزاریی رێگاسازییان بۆ كراوه.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانیی رزگاریی، به رادیۆی ده‌نگی وت: له ناحیه‌ی رزگاری دو پرۆژه‌ی سه‌ره‌كی كه ئاوه‌ڕۆیان ته‌واو بوه و كاری رێگاسازییان ماوه، به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌وه راگیراون، ئه‌م پرۆژانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی 'ئاسنگه‌ران' و 'سه‌جایا' جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ناوبراو ورده‌كاریی زیاتری خسته‌ڕو و وتی: "كۆمپانیای ئاسنگه‌ران، كه 70%ـی پرۆژه‌كه‌ی ته‌واو كردوه، له ساڵی 2019ـوه نزیكه‌ی 7 كیلۆمه‌تری قیرتاو كردوه، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ خه‌رج نه‌كراوه و بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌ی پێویستی به 4 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره."
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی دوه‌م وتی: "كۆمپانیای سه‌جایاش، كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕه‌كی شاكه‌لی ته‌واو كرد، كاره‌كانی راگیراوه. ئه‌ویش 60%ـی كاره‌كانی ته‌واو كردوه و به هه‌مان شێوه پێویستی به 4 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره."
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د جه‌ختیكرده‌وه كه كێشه‌ی رێگاوبان گه‌وره‌ترین گرفتی خزمه‌تگوزاریی ناحیه‌كه‌یانه و وتی: "ناحیه‌ی رزگاریی له 17 گه‌ڕه‌ك پێكدێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نیا 3 گه‌ڕه‌كی رێگاسازیی ته‌واویان بۆ كراوه و 14 گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی دیكه هه‌مویان پێویستییان به قیرتاوکردن هه‌یه."
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
-
هەواڵبەبڕی 150 ملیار دینار سێیەم پاڵاوگەی ئاو لە کەلار دروستدەکرێت
-
-
هەواڵ200 نەخۆشی گەرمیان بەهۆی نەبونی سەنتەرەوە مانگانە دەبێت بچنە سلێمانی
-
زۆرترین بینراوەکان