رادیۆی ده‌نگ
پرۆژه‌ی ستراتیژیی پاڵاوگه‌ی ئاوی ناحیه‌ی باوه‌نور، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كێشه‌ی كه‌مئاوی له ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگه كاره‌كانی وه‌ستاوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان هۆكاری راگرتنه‌كه‌ی بۆ دابیننه‌كردنی بودجه‌ی پێویست ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ئاشكرای ده‌كات كه ته‌نیا به خه‌رجكردنی بڕی 196 ملیۆن دینار، پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه كار.
نه‌وزاد حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ رادیۆی ده‌نگ رایگه‌یاند: "له مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه، به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌وه كاركردن له پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی ئاوی باوه‌نور راگیراوه، چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه به‌شێوه‌ی 'جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆ' له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، پێویستی به خه‌رجكردنی پێشینه‌ی به‌رده‌وام هه‌یه تا بتوانین كار بكه‌ین."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌ڕای راگرتنی، زیاتر له 80%ـى كاره‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واو بوه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین بڕگه‌ی نوێش بۆ پرۆژه‌كه زیاد كراوه كه به‌وته‌ى خۆی خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت.
حه‌مید جه‌ختی كرده‌وه: "به خه‌رجكردنی ئه‌و پێشینه‌یه‌ی داوامان كردوه كه بڕه‌كه‌ی 196 ملیۆن دیناره، پرۆژه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر پێی خۆی و ده‌توانین به‌شی زۆری كاره‌كانی ته‌واو بكه‌ین."
راگیرانی ئه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییه له كاتێكدایه كه ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌گشتی و ناحیه‌ی باوه‌نور به‌تایبه‌تى، ساڵانه روبه‌ڕوی كێشه‌ی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه، ته‌واوبونی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ش وه‌ك چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه داده‌نرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
-
هەواڵ5 بینا بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دروستدەکرێت
-
-
هەواڵگەرمیان؛ ١٣٧ قوربانیی ماتۆڕسکیل لە ساڵێکدا
-
زۆرترین بینراوەکان