رادیۆی دهنگ
كڕینی ئۆتۆمبیله چینییەکان بونەتە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی کڕیاران لە گەرمیان، خاوەنی پێشانگایەکی ئۆتۆمبیلیش ئاشکرای دەکات هۆکاری سەرەکیی ئەم خواستە زۆرە بۆ نرخی هەرزان و گونجاویی دهگهڕێتهوه.
ئومێد سەباح، خاوەنی یەکێک لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە قەزای کەلار، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ وتى: خواستێکی زۆر باش لەسەر ئۆتۆمبێلە چینییەکان هەیە و هۆکارەکەشی رونە؛ نرخەکەی لەبارە بۆ ئەو کەسانەی توانای کڕینی ئۆتۆمبێلی گرانبەهایان نییە.
وتیشی: "دەتوانین بڵێین بوەتە ئۆتۆمبێلی فەقیر و هەژاران".
بە وتەی ئومێد سەباح، ئەو کڕیارانەی تائێستا ئۆتۆمبێلی چینییان بەکارهێناوە، گلەییەکی ئەوتۆیان نەبوە، بەڵام جەخت لەسەر یەک خاڵی گرنگ دەکاتەوە: "ئەم ئۆتۆمبێلانە بزوێنەری هەستیاریان هەیە و پێویستیان بە بەنزینی باش و کوالیتی بەرز هەیە بۆ ئەوەی بەبێ کێشە کار بکەن و تەمەنیان درێژ بێت".
پێشتر بازاڕی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان بەدەست براندە ناسراوەکانی وەک تۆیۆتا، کیا، هیۆندای و ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکانەوە بو، لهگهڵ ههندێك مۆدێلی تری ئهوروپی، بەڵام بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ئابوری و دواکەوتنی موچە، توانای کڕینی هاوڵاتییان دابەزیوە، لەم بۆشاییەشدا کۆمپانیا چینییەکان توانیویانە بەرهەمەکانیان بە نرخی کێبڕکێکار و بە شێوەی "سفر کیلۆمەتر" بخەنە بازاڕەوە.
براندەکانی وەک هاڤاڵ (Haval)، چانگان (Changan)، جیتۆر (Jetour) و ئێم جی (MG)، ئێستا بونەتە ناوێکی ئاشنا لەسەر شەقامەکانی کوردستان و بهتایبهتى گهرمیان، چونكه ئەم کۆمپانیایانە نەک تەنها نرخی گونجاو پێشکەش دەکەن، بەڵکو بۆ چهند ساڵێكیش گرهنتى دهكهن.
پێشتر یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی کڕیاران بۆ ئهو ئۆتۆمبیلانهى كه كۆریی و یابانیی نین، نەبونی پارچەی یەدەگ بو، بەڵام وەک ئومێد سەباح ئاماژەی پێدا، ئێستا بارودۆخەکە گۆڕاوە و کۆمپانیا بریکارەکان (وەکیلەکان) خۆیان پارچەی یەدەگی پێویست دابین دەکەن و لە بازاڕیشدا بەردەست دەبن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
-
هەواڵ5 بینا بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دروستدەکرێت
-
-
هەواڵگەرمیان؛ ١٣٧ قوربانیی ماتۆڕسکیل لە ساڵێکدا
-
زۆرترین بینراوەکان