رادیۆی دەنگ
وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك بۆ ئه‌و جوتیار و خاوه‌ن ئاژه‌ڵانه‌ى كه به‌هۆى وشكه‌ساڵییه‌وه توشى زیان بون، داواكراوه نزیكه‌ى 7 ملیار دینار ته‌رخان بكرێت، بەرپرسێک لە كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئەم داوایە نه‌بوه.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خزمه‌تگوزاریی كشتو‌كاڵى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بۆ ئه‌مساڵ گه‌رمیان روبه‌ڕوی وشكه‌ساڵیی نیمچەیی بوەوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت به خۆمان كردوه و راپۆرتى تایبه‌ت به خۆمان ئاماده‌كردوه.
باسى له‌وه‌شكرد: راپۆرتەکەمان لەگەڵ پێشنیازەکانی خۆمان ئاراستەی وەزارەتمان کردوە، تیایدا داوامانكردوه نزیكه‌ى 7 ملیار دینارمان بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ساڵى داهاتو بنه‌تۆ بۆ جوتیاران و ئالیك بۆ ئاژه‌ڵداران دابین بكه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك نه‌بوه له وه‌زاره‌تمانه‌وه بۆ ئەو داوایە و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان