رادیۆی دەنگ
لێپرسراوی بەشی باخچه‌كانى شاره‌وانى كه‌لار ده‌ڵێت: هیچ نه‌مامێكى قه‌زاكه به ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی نه‌چێنراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌زمونى بوه و تاقیمانکردوەتەوە کە زانیومانه ده‌گونجێت بۆ ناوچه‌كه، ئه‌وكات چاندومانه.
ئارام نه‌جمه‌دین، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و دار و روه‌كانه‌ى كه له ناوچه‌كه‌دا رواندومانه، ئه‌ركى زانكۆكانه كه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكەن بەوەی ده‌گونجێن یاخودنا، به‌ڵام ئێمه زانكۆكانمان له‌و ئاسته‌دا نین، ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیشیان كردبێت ئێمه ئاگادارنین و نه‌گه‌شتوه‌ته ده‌ستمان.
وتیشى: ئه‌وه‌ى هه‌یه به ته‌جروبى و ئه‌زمون و گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر جۆرى داره‌كه كه خۆمان كردومانه، نه‌ماممان هێناوه و چاندومانه، كه زانیومانه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌شدا ده‌گونجێت، ئه‌وه فراوانمان كردوه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئێستا 20 جۆرى روه‌كمان هه‌یه له كه‌لار، به‌ڵام ئه‌مانه لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستیان له‌سه‌ر نه‌كراوه ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر بابه‌تى سه‌وزایی له ناوچه‌كه.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 هه‌زار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان