رادیۆی دهنگ
ژمارەیەک لە خاوەن فرۆشگا "حانوت"ـى قوتابخانەکانی کەلار ناڕەزایەتیی خۆیان دژی رێنماییەکانی پەروەردەی شارەکە دەربڕی، کە داوایان لێدەکات بە هەمان نرخی بەرزی ساڵی رابردو فرۆشگاکان بەکرێ بگرنەوە، بۆ ئهم مهبهستهش ههڕهشهى بایكۆتى پرۆسهى زیادكردنى فرۆشگاكان دهكهن.
خاوەن فرۆشگاکان له راگهیهنراوێكدا كه وێنهیان بۆ رادیۆی دهنگ ناردوه، هۆکاری ناڕەزایەتییەکەیان بۆ سێ خاڵی سەرەکی گەڕاندەوە: گرانیی لەڕادەبەدەری نرخی ساڵی پار کە بوە هۆی زیانکردنیان، خراپیی دۆخی ئابوریی ئەمساڵ، لەگەڵ نائاشکرایی وادهى دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن.
هاوكات داواش دهكهن زیادکردنەکان (مزایدە) دوابخرێن تا دڵنیایی لە دەستپێکردنی دەوام دەدرێت، ههروهها نرخەکانیش بەشێوەیەکی گونجاو و لەگەڵ دۆخی ئابوریی هاوڵاتییان دابنرێن.
له خاڵێكى تریشدا داوا دهكهن شێوازی پارەدان بکرێت بە مانگانە "قیست" لەبری پێشەکی.
لە کۆتاییدا جەختیان کردەوە، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، ئەوا سەرجەم خاوەن فرۆشگاکان بایکۆتی پرۆسەی زیادکردنى بهكرێدانى فرۆشگاكان دەکەن، هۆشدارییش دهدهن لهوهى کە رەنگە ئەمە ببێتە هۆی دروستبونی کێشە بۆ قوتابخانەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان