رادیۆی دەنگ
سەرۆکی شاره‌وانى كه‌لار ئاشکرای دەکات بەنیازن دوكانى گه‌نم فرۆشه‌كانى ناو بازاڕ دوای چۆڵکردنی، بڕوخێنن و شوێنەکەی بکەن به گەراجی ئۆتۆمبیل و پارک و کوشک.
ئه‌كره‌م ساڵح، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: شوێنى دوكانى گه‌نم فرۆشه‌كانى ناو بازاڕى كه‌لار به قوتابخانه‌ى له‌یلا قاسم و ئه‌و پاركه بچوكانه‌ى ده‌وروبه‌رییه‌وه ده‌گاته نزیكه‌ى 17 هه‌زار مه‌تر.
وتیشى: ئه‌و شوێنه ده‌كرێته سه‌نته‌رى شار، به‌شى ژێره‌وه‌ى ده‌كرێت به پاركینگى ئۆتۆمبێل، به‌شی سه‌ره‌وه‌شى ده‌كرێت به پارك و شوێنى دانیشتن و نافوره و گۆڕه‌پانى وەستان و پشودانی هاوڵاتیان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سوچێكیه‌وه كۆمه‌ڵێك كۆشكى بۆ دائه‌نێن وەکو قاوەخانە "کۆفی شۆپ".
ئەم بیرۆکانەش بڕیارە دوای روخاندنی دوکانەکان کاریان لەسەر بکرێت کە وەک پێشتر سەرۆکی شارەوانی بۆ رادیۆی دەنگ ئاشکرای کرد، لە ناوچەی پیشەسازیی شوێن بۆ پیشەوەرانی ئەو بازاڕە تەرخانکراوە و دوای تەواوبونی، پیشەوەرەکان بۆی دەگوێزرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان