رادیۆی ده‌نگ
له‌كاتێكدا له به‌ركه‌وته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتوه، به‌ڵام پارله‌مانتارێكى كوردستان ده‌ڵێت به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان بانگه‌شه بۆ لیستی یه‌كێتى نیشتمانى ده‌كات، باژێروانى مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیی به گۆڕانه‌وه نه‌ماوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى پارله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى ره‌وتى هه‌ڵوێست، له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه: به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان كه له‌سه‌ر حسابی گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتوه، كۆبونه‌وه‌ى كردوه و وتویه‌تى هه‌ر شۆفێرێك كارتى ده‌نگدان نه‌هێنێت نایه‌ڵین بار بكات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه ئه‌م كاره‌ى بۆ یه‌كێتى كردوه و وه‌كخۆی ده‌ڵێت: "یه‌كێتى پێیوایه ئه‌و حاكم نه‌بێت خه‌ڵك ناتوانێت كاسبییش بكات".
لایخۆشییه‌وه پاژێروانى مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان، په‌یوه‌ندیی به بزوتنه‌وه‌كه‌یانه‌وه نه‌ماوه.
مه‌ریوان ره‌حیم، به رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره به باش و خراپ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به گۆڕانه‌وه نه‌ماوه، راسته ئه‌و شوێنه به‌ركه‌وته‌ى گۆڕانه، به‌ڵام وه‌كو كه‌سیی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نه‌ماوه.
رادیۆی ده‌نگ به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى قسه‌ى ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه، دوێنێ و ئه‌مڕۆش چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به عه‌باس ئیسماعیل، به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه.
عه‌باس ئیسماعیل، له سه‌ره‌تاى ساڵی 2022ـه‌وه و له به‌ركه‌وته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به وه‌كاله‌ت وه‌كو به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان ده‌ستبه‌كاربو و دواتر به فه‌رمی كرا به به‌ڕێوبه‌رى ده‌روازه‌كه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گه‌رمیان: دانانى ئامێرى ATM ئه‌ركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
-
هەواڵدروستکردنی ٥ بینای نوێ بۆ زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان دوادەکەوێت
-
زۆرترین بینراوەکان