رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان مەرەزەی لە سنورەكە قەدەغەكرد بەهۆی کەمئاوییەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە چەند پڕۆژەیەكی ئاودێرییدا مەرەزە كراوە، بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیانیش دەڵێت: سكاڵامان لەسەر تۆماركردون و چاوەڕێی بڕیاری دادگاین.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە دادگا سكاڵامان تۆماركردوە لەو جوتیارانەی كە مەرەزەیان كردوە، چونكە بە زیادەڕەویی هەژماردەكرێت.
دەشڵێت: ئەو كەسانەی مەرەزەیان لەسەر پڕۆژە ئاودێرییەكان كردوە زیادەڕەوییە، بەڵام ئەگەر لەسەر سیروان بێت گرفتی نییە.
باسی لەوەشكرد: لەم هەفتەیەدا لە دادگا سكاڵاكانیان یەكلادەبێتەوە و دەبێت یان ئەو مەرەزەیە وشك بكرێتەوە یانیش ئەگەر بەپێی یاسای پاراستنی ئاو مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت ئەوكاتە غەرامەكەی زۆرە و زیندانیكردنیشی تێدایە.
رۆژی 5ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد مەرەزەکردن و چاندنی گەنمە شامی لەسەر هەریەکە لە پڕۆژە ئاودێریەکانی (باڵەجۆ، شێخ لەنگەر و سەلام) بە هەمو جۆرێک قەدەغەیە.
باسی لەوەشکردوە: ئەم بڕیارە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی روباری سیروانەوە دراوە کە پێداویستی تەواوی ناوچەکان پڕناکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان