
رادیۆی دەنگ
لەبارەی دانانی سیستەمی سۆلار پەناڵ لەپرۆژەکانی نیشتەجێبون، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت: تاوەکو ئێستا 3 پرۆژە مۆڵەتی دانانی سیستەمەکەی وەرگرتوە.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەگەڵ کۆمپانیاکان کۆبوینەتەوە، پرۆژەی دانانی سۆلار پەناڵ بەخواستی خۆیانە "ئیختیارییە"، ئێمە پێمان باشە و هانیان دەدەین بۆ دانانی و تەنانەت هەر پرۆژەیەک سیستەمە دانێت ریکلامی بۆ دەکەین.
وتیشی: هاوڵاتیان جۆرێک ترسیان لانیشتوە کە سیستەمی کارەبا بو بە 24 کاتژمێریی پارەی زۆریان بۆ دێتەوە، بۆیە ئەمە ئۆفەرێکە، ئێمەش هەمو ئاسانکارییەکمان کردوە.
دەشڵێت: بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان لەوەزارەتی کارەباوە رەزامەندی دانانی سیستەمەکەی بۆ هەرسێ پرۆژەی: (لایڤ سیتی، شاری زێڕین و بروسک) وەرگرتوە، پرۆژەکانی دیکەش دەیانەوێت هەمان کار بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەسۆسیال میدیا چۆن دەتوانێت برەو بە کۆمەڵگا بدات؟
-
-
بەرنامەبۆچی خانەقینییەکان دەیانەوێت شارەکەیان ببێت بە پارێزگا؟
-
-
بەرنامەهۆکارەکانی حاڵەتەکانی توندوتیژی بۆچی دەگەڕێتەوە؟
-
-
بەرنامەکار کراوە بۆ جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری بۆ میدیاکاران؟
-
-
بەرنامەبۆچی نرخی مریشک بەرز بوەتەوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان