رادیۆی دەنگ
زیاتر لە 6 مانگە بڕیاری دامەزراندنی 133 فەرمانبەر بە گرێبەست بۆ فەرمانگەکانی گەرمیان دەرچوە، بەڵام دەستبەکاربونیان بۆ نەکراوە، ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت: چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانین.
چۆمان ئەحمەد، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە هەموو گۆڕانکارییەک لەو بودجەیەی دانراوە بۆ موچە رابگیرێت و کەس دانامەزرێنرێت، ئەمەش وایکردوە کە فەرمانی دەستبەکاربونی ئەو فەرمانبەرانە نەیەتەوە.
دەشڵێت: قۆناغی یەکەمی کە ئەرکی ئیدارەی گەرمیان بوە، رێکارەکانی دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە بوە و تەواوکراوە، ئێستا دەبێت قۆناغی دوەم کە دەرچونی فەرمانی دەستبەکاربونیانە ئەنجام بدرێت، بەڵام وەک پێیان راگەیاندوین راگیراوە.
حکومەتی هەرێم بەهۆی ئەو رێکارانەی بۆ ئامادەکردنی لیستی موچە بۆ بەغدا گرتویەتییە بەر، هەندێک رێوشوێنی راگرتوە، لەوانەش دامەزراندنی فەرمانبەری دیکە.
رۆژی 8ـی ئابی 2024، حکومەتی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی 133 فەرمانبەری بە شێوەی گرێبەست بۆ ئیدارەی گەرمیان دەرکرد، دوای پڕکردنەوەی فۆرم و تەواوکردنی رێکارەکان، ناوی ئەو کەسانە راگەیەنرا کە بەپێی خاڵ دەستنیشان کراون، بەڵام تائێستا فەرمانی دەستبەکاربونیان بۆ دەرنەکراوە و دەستبەکار نەبون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵحکومەت پارە بۆ قیرتاوکردنی رێگای زانکۆی گەرمیان خەرج ناکات
-
-
هەواڵسكرتێری لیژنهكه وهڵام دهداتهوه؛ بۆچی لیژنهى پزیشكیی گهرمیان مامهڵهى هاوڵاتیان درهنگ بهڕێدهكهن؟
-
-
راپۆرتدەموچاوە دوبارەکان و هیوای نوێ؛ گەنجان چۆن سەیری هەڵبژاردن دەکەن؟
-
-
هەواڵدوای 10 ساڵ هێشتا حکومەت کارەبای پرۆژەی تابلۆ سیتی پەسەند نەکردوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری پۆستە و گەیاندنی گەرمیان: داواکاریی لەسەر خزمەتگوزاریی تەلەفۆنی ناوخۆیی نییە
-
زۆرترین بینراوەکان