رادیۆی دەنگ
کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لەگەرمیان کەمبونەتەوە، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: بەهۆی زۆری خواستەوە رۆژانە 12-13 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدەینە هاوڵاتیان.
حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە گەرمیان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، یەکێک لەوانە زۆری خواستە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوە.
جەختی لەوەشکردەوە: لە ئێستادا بەشی گەرمیان لەکارەبای نیشتمانی تەنها 115 مێگاواتە و خواستی هاوڵاتیانیش لەو رێژەیە زیاترە.
باسی لەوەشکرد: رۆژانەش پێدانی کارەبا گۆڕانکاری بەسەردادێت و لە نێوان 12 بۆ 13 کاتژمێرە، هەتا پلەی گەرمی زیاتر بەرز ببێتەوە ئەو رێژەیە کەمتر دەبێتەوە.
لەم هەفتەیەدا کە پلەکانی گەرما زۆر بەرز بونەتەوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمبونەتەوە، ئەمەش نیگەرانی لەلای هاوڵاتیان دروستکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان