رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئەو کەسەی کە لە ناحییەی شێخ تەویل 2 برای کوشت و دواتر خۆی کوشت، دەرکەوت کە خۆی نەکوشتوە بەڵکو کوژراوە.
لە رونکردنەوەیەکدا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: لە رێکەوتی 23 / 6 / 2025 تاوانێکی کوشتن لەگوندی سەیبێخانی سەربەناحییەی شێخ تەویل لەنێوان دو لادا بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە تۆمارکرا، لەئەنجامدا سێ کەس بەناوەکانی (سەرهەنگ جەزا محەمەد/ لەدایکبوی 2004) و (محەمەد جەزا محەمەد/ لەدایکبوی 1999) و لەلایەنی بەرامبەریش کەسێک بەناوی (محسن عەلی محەمەد/ لەدایکبوی 1997 بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیان لەدەستدابو.
دەشڵێت: دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و وەرگرتنی وتەی چوار شاهید، روداوەکە بەوجۆرە ناسێنرا کە کەسێک دو کەسی کوشتوە کەبرای یەکترن و کەسێکی دیکەی بریندارکردوە و دواجار خۆیشی کوشتوە.
ئاشکرایشی دەکات: دوای لێکۆڵینەوەی وردی پۆلیس و ئەنجامی راپۆرتی توێکاریی پزیشکی دەربەندیخان، دەرکەوت کە تاوانلێکراو (محسن عەلی محەمەد) پێنج فیشەکی بەرکەوتوە و خۆی نەکوشتوە، بەڵکو کوژراوە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان باس لەوەشدەکات بە فەرمانی دادوەر 12 کەس لەهەردو لایەن بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شەش تۆمەتباری تر بەهەمان مادە دەرچوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژهیهكى گهشتیاریی له كهلار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
-
هەواڵ5 بینا بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دروستدەکرێت
-
-
هەواڵگەرمیان؛ ١٣٧ قوربانیی ماتۆڕسکیل لە ساڵێکدا
-
زۆرترین بینراوەکان