رادیۆی دەنگ
دواى ئهوهى ساڵی پار به بڕیارێكى داواكارى گشتى فرۆشتنى 10 پارچە زهوی له قهزاى كفری راگیرا، هێشتا بڕیارهكه كارى پێدهكرێت و رێگه به فرۆشتنى ئەو زهویانەی قهزاكه نادرێت.
عهلی خورشید، سهرۆكى شارهوانى كفری، له بهرنامهى رۆژێكى ترـى رادیۆی دهنگ دا وتى: بڕیاری داواکاری گشتی بۆ راگرتنی فرۆشتنی ئەو 10 پارچە زەوییانە هێشتا کاری پێدەکرێت و کێشەکە چارەسەر نەکراوە، هەرچەندە وەڵامی وەزارەتی شارەوانی و داواکاری گشتییمان بۆ نەهاتوە تاوەکو ئێستا و رونکردنەوەشمان بۆ داون.
وتیشی: بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا نزیکەی 25 بۆ 30 پارچە زەوی ئامادەکراون بۆ فرۆشتن لەڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە، بەڵام چاوەڕێی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکانین.
بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم، شارەوانییەکان دەتوانن 50%ـى داهاتی فرۆشتنی زەوی راستەوخۆ بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزاکە بەکاربهێنن، بهڵام داواكارى گشتى پرۆسهكهى له قهزاى كفری راگرتوه به هۆكارى بونی گومان لەوەی رێكکهوتن ههیه له نێوان كڕیارهكان لەکاتی موزایەدەی فرۆشتنی زەویەکاندا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکوڕی ئەو ژنە بەساڵاچوەی خۆی خنکاند: "کۆمێنت و قسە نەشیاوەکان ئەوەندەی تر برینەکەی قوڵتر کردینەوە"
-
-
هەواڵدەویسترێت بە پارەی پرۆژەکان نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە تەواوبکرێت
-
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
زۆرترین بینراوەکان