رادیۆی دەنگ
به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان هه‌ر خاوەنکارێك لەکاتی خۆیدا پارەی دەستەبەری نەدات، زیادەی دەچێتەسەر، به‌ڕێوبه‌رى ده‌سته‌به‌رى كرێكارانی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئەو زیادەیە وایکردوە خاوەنکار پابەندتر بکات لە پێدانی دەستەبەری.
هێمن جه‌مال، بەرێوبەری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانی گەرمیان، بە رادیۆى ده‌نگی وت: بڕی ئەو غەرامەیەی دەچێتەسەر دەستەبەریی، کاریگەری هەبوە لەسەر پابەندبونی خاوەنکار بەپێدانی دەستەبه‌ریی.
دەشڵێت: ئەگەرچی ئەم غەرامەیە کاریگەریی نیە لەسەر ئەو كرێكارانه‌ى دەستەبه‌رییان بۆ نەکراوە، بەڵام بە بڕیارێک چارەسەری ئەم گرفتە کراوە.
وتیشى: ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كه ئەو شوێنه‌ى کرێكارانی دەستەبەرییان نەکردوە، بۆ ئەوەی مافی ئەو ماوەیەی کرێکار نەفەوتێت، رەوانەی دادگای دەکەین و رۆژی دەستبەکاربونەکەی دەکرێت بە بەڵگە بۆ ئەوەی راستەوخۆ بچێتە دادگا.
بەپێی یاسا بەرکارەکان، دەبێت هەمو کرێکارێکی کەرتی تایبەت، دەستەبەریی کۆمەڵایەتی "ضمان الاجتماعي" بۆ بکرێت، کە بڕەکەی %17ـی كۆى موچه‌ى كرێكارەکەیە، به‌جۆرێك، %12ـى ئەو پارەیە خاوه‌ن كار ده‌یدات و %5ـى كرێكار، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كرێكارێك موچه‌كه‌ى 350 هه‌زار بێت، ئه‌وا له %17یه كه وەکو دەستەبەریی لێی وه‌رده‌گیرێت ده‌كاته 59 هه‌زار دینار، له‌و بڕه پاره‌یه كرێكار ته‌نها 17 هه‌زار و 500 دینار ده‌دات ئه‌وه‌كه‌ى دیكه‌ى خاوه‌ن كار ده‌یدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواى 12 ساڵ جارێكى تر پرۆژه‌یه‌كى گه‌شتیاریی له كه‌لار كهوتوهتهوهكار
-
-
هەواڵهێشتا بڕیار لەدانانی کامیرای خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای کەلار- دەربەندیخان نەدراوە
-
-
هەواڵیەکێتی لەبارەی دانانی سەرۆکی شارەوانی کەلارەوە: دەستوەردان لە کاروباری حکومییدا ناکەین
-
-
هەواڵ5 بینا بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان دروستدەکرێت
-
-
هەواڵگەرمیان؛ ١٣٧ قوربانیی ماتۆڕسکیل لە ساڵێکدا
-
زۆرترین بینراوەکان