رادیۆی دەنگ
دوای گازندەیەكی زۆری هاوڵاتیانی ناحیەی رزگاریی لە نزمی ڤۆڵتیەی كارەبای مۆلیدەكانیان، سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی ناحیەكە دەڵێت: بەردەوام چاودێرییمان لەسەریانە، هۆکارێکی حاڵەتەکەش گەرمی کەشوهەوایە.
سەرتیپ حەمید، سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: ماوەی 2 هەفتەیە بە بەردەوامی چاودێریی مۆلیدەكانی ناحیەكە دەكەین و هیچ گرفتیان نیە و ڤۆڵتیەیان جێگیرە.
ئەمەش لەکاتێکدایە چەند هاوڵاتییەک گازندەی لاوازیی ڤۆڵتییەی کارەبای مۆلیدەکانیان گەیاندە رادیۆی دەنگ و باسیان لەوەکرد بەوهۆیەوە ناتوانن بەشێک لە ئامێرەکانیان ئیشپێبکەن.
لەبەرامبەردا سەرتیپ حەمید، وتی: هۆكاری سەرەكی ئەم حاڵەتە، ئەم كەشە گەرمەیە، یاخود دوری ماڵەكە لە مۆلیدەكەوە، لەگەڵ ئەگەری بونی کێشە لە کێبڵی گەیاندنی کارەباکە.
داواشیکرد لەکاتی هەستکردن بە سەرپێچییدا لەلایەن خاوەن مۆلیدەکانەوە، پەیوەندییان پێوە بکرێت بۆ ئەوەی بەدواداچون بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان