
رادیۆی دەنگ
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە گەرمیان کەوتە خوارەوە، ٢ موشەک "صاروخ"ـی پێوە بوە.
ئەو زانیارییانە کە لە سەرچاوەی ئاگادارەوە دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، باس لەوەدەکەن کە قەبارەی درۆنەکە دومەتر و نیو بە بە دو مەتر بوە "دو مەتر و نیو درێژی و دو مەتر پانی".
هەروەک درۆنەکە دو موشەک "صاروخ"ـی نەتەقیوی پێوە بوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گومان دەکرێت درۆنەکە سوتەمەنی پێ نەمابێت یان کێشەیەک لە بزوێنەرەکەیدا دروست بوبێت و بەو هۆیەوە کەوتبێتە خوارەوە.
بەوتەی هەمان سەرچاوە، درۆنەکە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بۆ سلێمانی گوازراوەتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری نێوان ناحیەی سەرقەڵا و کۆکس لە گەرمیان، بەدیارییکراویی لە پشت گوندی سەیدەـی سەر بە ناحییەی سەرقەڵا و نزیک گوندی سەید ماڵە و کانی گەرمک سەر بە ناحییەی کۆکس، درۆنێک کەوتە خوارەوە، روداوەکەش زیانی گیانی و مادیی نەبوە.
لەبارەی روداوەکەوە، عەقید: سەلام عەبدولخالق- وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت: کاتژمێر (1:20)ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی کۆکس لە سنوری گەرمیان، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتەخوارەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە و کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
ئەم روداوەش دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێکە درۆنی نەناسراو چەند ناوچەیەکی جیاوازی لە سنوری کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و دهۆک کردوەتە ئامانج، تائێستاش دەستی پشتەوەی ئەم کارانە ئاشکرا نەکراون و حکومەتی هەرێمیش لەوبارەوە بە فەرمیی هیچ شتێکی نەوتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵله ناحیهی رزگاریی تهنیا 3 گهڕهك قیرتاو كراون
-
-
هەواڵ"دواى تهواوبونى 80%" كارهكانی پاڵاوگهی ئاوی باوهنور راگیراوه
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: 170 کارمەندمان خانەنشین بون و کارمەندی دیکە ناخرێنە شوێنیان
-
-
هەواڵلەگەرمیان لەدوای 12 ساڵییەوە رێگە بە مناڵانی ئۆتیزم نادرێت لە سەنتەرەکاندا راهێنانیان پێبکرێت
-
-
هەواڵژمارەیەک لە پزیشکانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان بایکۆتی دەوام دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان