رادیۆی دەنگ
زانکۆی گەرمیان بڵاویکردەوە: بۆ ساڵی نوێی خوێندن (2025-2026) پێنج بەشی نوێ دەکرێتەوە، لەکاتێکدا داوای کردنەوەی دە بەشیان کردبو.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی زانکۆی گەرمیان بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریداوە بە کردنەوەی هەریەکە لە بەشەکانی: زانستە گشتییەکان لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، زانستی خۆراک لە کۆلێجی زانست، ژمێریاریی ئەلیکترۆنی، پلاندانانی شار، سیستمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی) لە زانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026).
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە زانکۆکە پێشتر پرۆپۆزەڵی کردنەوەی 10 بەشی نوێی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردبو.
ماوەی زیاتر لە 6 ساڵە هیچ بەشێکی زانستی لە زانکۆی گەرمیان نەکراوەتەوە، ئەمەش لەگەڵ کەمبوونەوەی خواستی خوێندن لەسەر ژمارەیەک لە بەشەکان، وایکردبو ژمارەی خوێندکارانی زانکۆکە بەرەو کەمبونەوە بچێت.
رۆژی (25ـی حوزەیرانی 2025)، رادیۆی دەنگ وتارێکی رۆژنامەنوس: ئەیاد محەمەدـی بڵاوکردەوە کەتیایدا باسی لەوەکردبو لەکۆی ئەو 10 پرۆپۆزەڵەی بۆ کردنەوەی بەشی نوێ درابوە وەزارەتی خوێندنی باڵا، تەنها دو دانەیان رەزامەندیان لەسەر درابو، ئەمەشی بە غەدر زانیبو و باسی لەوەکردبو زانکۆکە بەرەو "داتەپین و کەنارخستن" دەچێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان