رادیۆی دەنگ
بەهۆی قەرزارییەوە ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە ئۆتۆمبیلێکی حکومی کە هی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیانە، لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار حجز کراوە، پیشەوەرێک دەڵێت: پارەی چاککردنەوەی قەرزارن و نەیانداوە، وتەبێژی تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: کێشە لە پسوڵەکانیدا هەبوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە ئۆتۆمبیلێکی مینی پاسی تەندروستی گەرمیان، لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار حجز کراوە، بەوهۆیەی چاککراوە بەڵام پارەی چاککردنی نەدراوە.
یەکێک لەو پیشەوەرانەی کە ئۆتۆمبیلەکەیان گلداوەتەوە و نەیویست ناوی بهێنرێت، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: پێش سەردەمی کۆرۆنا ئەم ئۆتۆمبێلەیان هێنا بۆ چاککردن، ئێمەش وەک کۆمەڵێک وەستا و ئەشیا فرۆش کارمان بۆی کرد و پارەمان تیا خەرج کرد، کەچی ویستیان بەبێ پارەدان بیبەنەوە و ئێمەش رێگەمان نەدان.
وتیشی: چاککارییەکان زیاتر لە ٢ ملیۆن دیناری تێچوە و لەسەر حسابی خۆمان کردومانە، کەچی لەوکاتەوە پارەکەمان بۆ نەهێنراوەتەوە و ئۆتۆمبیلەکەش هەر لە لای دوکانەکانمان ماوەتەوە.
باسی لەوەشکرد: سەردانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیانمان کردوە و پێیان وتوین مافتان ناخورێت، ئێمەش هەرکات مافی خۆمان وەرگرت ئۆتۆمبیلەکەیان رادەست دەکەینەوە.
لەبەرامبەردا وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان باس لەوەدەکات: کێشەیەک لە پسوڵەکاندا هەبوە و چارەسەری دەکەن.
ئازاد محەمەدفەرەج، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو ئۆتۆمبێلەمان لەساڵی ۲۰۱٤ توشی روداوی هاتوچۆ بو، ساڵی ۲۰۱۹ بردومانەتە ناوچەی پیشەسازی کەلار بەمەبەستی چاککردن و چاککراوەتەوە.
وتیشی: هەندێک خەلەل لە پسوڵەکانیدا هەبوە، لە ئێستادا کێشەی پسوڵەکان چارەسەر بوە و ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێنینەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبههۆى نهبونى ئامێرى وهرگرتنى پاره موچهخۆرانى كفرى لە كهلار و رزگاریی موچه وهردهگرن
-
-
هەواڵخاوەنی کارگەیەک: کۆمپانیای مارینا بەناوی ئیدارەی گشتییەوە هەڕەشەم لێدەکات
-
-
هەواڵحکومەت پارە بۆ قیرتاوکردنی رێگای زانکۆی گەرمیان خەرج ناکات
-
-
هەواڵسكرتێری لیژنهكه وهڵام دهداتهوه؛ بۆچی لیژنهى پزیشكیی گهرمیان مامهڵهى هاوڵاتیان درهنگ بهڕێدهكهن؟
-
-
راپۆرتدەموچاوە دوبارەکان و هیوای نوێ؛ گەنجان چۆن سەیری هەڵبژاردن دەکەن؟
-
زۆرترین بینراوەکان