رادیۆی دەنگ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەریەکە لە عەلی حەمەساڵح- پارلەمانتار و بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، د. غالب محەمەد و د. رێبوار کەریم- پارلەمانتارانی پێشو و کادیرانی هەمان رەوت، لە بارەگای رەوتەکە لە سلێمانی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکران.
کاروخ عومەر، کادیری رەوتی هەڵوێست لە گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایش لە سلێمانی هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای رەوتی هەڵوێست و هەریەک لە عەلی حەمەساڵح و د. غالب محەمەد و د.رێبوار کەریم-ـیان دەستگیر کردوە و بردویانن.
وتیشی: هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان تەنها پشتگیریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی موچەخوراوی هەرێمە.
دەشڵێت: لەئێستادا هێزێکی ئەمنی زۆر لەدەوری بارەگای رەوتەکەمان لەسلێمانی جێگیرکراون.
ئەم دەستگیرکردنانە دوای ئەوەهات کە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانی ئەمڕۆ (پێنجشەمە)یان دیارییکردبو بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژ بە خەرجنەکردنی موچەکانیان، بەڵام پارێزگاری سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی پێشوەخت و بە پاساوی "نەگونجاویی کاتەکە" مۆڵەت و رێگەیان پێنەدان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە و لە دوێنێ و پێرێوە ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوان کە دەوترێت رێکخەری خۆپیشاندانەکەن، دەستگیرکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان