رادیۆی دەنگ
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: وه‌ك قه‌ره‌بویه‌ك بۆ ئه‌و جوتیار و خاوه‌ن ئاژه‌ڵانه‌ى كه به‌هۆى وشكه‌ساڵیه‌وه توشى زیان بون، داوامانكردوه نزیكه‌ى 7 ملیار دینارمان بۆ ته‌رخان بكرێت.
ستار عه‌لى، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بۆ ئه‌مساڵ گه‌رمیان روبه‌ڕوی وشكه‌ساڵیی نیمچەیی بوەوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت به خۆمان كردوه و راپۆرتى تایبه‌ت به خۆمان ئاماده كردوه.
باسى له‌وه‌شكرد: راپۆرتەکەمان لەگەڵ پێشنیازەکانی خۆمان ئاراستەی وەزارەتمان کردوە، تیایدا داوامانكردوه نزیكه‌ى 7 ملیار دینارمان بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ساڵى داهاتو بنه‌تۆ بۆ جوتیاران و ئالیك بۆ ئاژه‌ڵداران دابین بكه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك نه‌بوه له وه‌زاره‌تمانه‌وه به‌هۆى نه‌بونى بودجه‌وه و ئه‌و دۆخه‌ى هه‌رێمی تێدایه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان