رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری جێبەجێکردنی کەلار 'تنفیذ' دەڵێت: کارێکی زۆری هاوڵاتیانمان لایە و بەهۆی کەمی ژمارەی فەرمانبەرەوە ناتوانین رایی بکەین.
بەشێک لە هاوڵاتیان گازندەی ئەوە دەکەن کە کارەکانیان لە فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار 'تنفیذ' ناڕوات و زۆری پێدەچێت، بەڕێوبەرەکەشی هۆکارەکەی دەخاتەڕو.
سۆران ئەحمەد، بەڕێوبەری فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: لەئێستادا فەرمانبەران بایکۆتیان کردوە بۆیە کاری هاوڵاتیان پەکیکەوتوە، بەڵام پێشتریش کێشەی کەمی فەرمانبەرمان هەبو.
وتیشی: ٨ فەرمانبەرمان هەیە و کارێکی زۆری هاوڵاتیانمان لەسەرە، داواشمان کردوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەهەوڵدان بۆ دابینکردنی فەرمانبەر.
دەشڵێت: ئەگەر ژمارەی کارمەندانمان بکرێتە نزیکەی ۱٥ فەرمانبەر، ئەوکات کاری هاوڵاتیان پەکیناکەوێت.
فەرمانگەی جێبەجێکردنی کەلار فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی دادە و پەیوەندیدارە بەکاری جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا لەنمونەی بژاردنی قەرز و قەرەبو و بژێوی "نفقە" و… هتد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی کفری: وردبینیی ناوی 2 ههزار فەرمانبەرمان کردوە بۆ وهرگرتنى زهوى
-
-
هەواڵلە رزگاریی ۱۰۰ دۆنم زەوی دەکرێت بە کوشتارگە
-
-
هەواڵجەنگ کارەکانی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دواخستوە
-
-
پرۆژەچۆن پهیوهندیی نێوان كۆمهڵی مهدهنی و رۆژنامهوانان پتهوبكرێت؟
-
-
هەواڵپەروەردەی گەرمیان لە بارەی چارەنوسی فرۆشگای قوتابخانەكانەوە قسە دەكات
-
زۆرترین بینراوەکان