رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان دەڵێت: هیچ ئامێرێکی پشکنینی پیسبونی هەوا بە تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان، لە گەرمیان دانەنراون.
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە گەرمیان هیچ جۆرە ئامێرێک بونی نیە بۆ تۆمارکردنی تیشکدانەوەی تەقینەوەی ئەتۆم، بەڵام لەچەند شوێنێکی دیکەدا هەیە.
وتیشی: ئامێرەکان تەنها لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، رانیە و زاخۆ دانراون، پێش نزیکەی دەیەیەکە لەلایەن وەزارەتی ژینگەی عێراقەوە دانراون.
دەشڵێت: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم لەسەر ئەوەی ئایا کێڵگە ئەتۆمییەکانی ئێران گەر توشی تەقینەوە یان تیشکدانەوە بن چ گرفتێک دروست دەبێت و ژینگەی گەرمیان چی لێدێت، چونکە پسپۆڕی بوارەکە نیم، بەڵام بۆ زانینی رێژەکەشی لەحاڵەتی تەقینەوە بۆمبە ئەتۆمییەکاندا، هیچ پێوانەیەکمان نییە و بەم دەمودەستەش ناگاتە دەستمان، چونکە کارەکە لەلای عێراقە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێگەی فرۆکەی جەنگییەوە بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی لە ئێران کردە ئامانج کە کاری پیتاندنی یۆرانیۆمیان تێدا دەکرا.
لەبارەی لێکەوتەکانی روداوەکە لە دروستبونی تیشکدانەوە، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم رایگەیاند: هیچ تیشکدانەوەیەک لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
د. سەنعان عەبدوڵڵا، وتیشی: تاوەکو ئێستا لە ئامێری پشکنین و تۆمارکردنی پیسبوونی ژینگە بە تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان، هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاربۆ تاوان زیاد بوە؟ "لێبوردنی گشتی وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی تاوان"
-
-
وتاردۆخی ئەمنی گەرمیان و چەند پێشنیارێک
-
-
هەواڵشوێنێکی نوێ بۆ پەناگەی سەگی بێلانە لە گەرمیان دیاریی دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شەهیدانی گەرمیان: دۆسییەی "عەجاج تکریتی" کاتی دەوێت
-
-
هەواڵقوتابخانەکانی رزگاریی هەنگاو بۆ سێ دەوامی دەنێن
-
زۆرترین بینراوەکان