رادیۆی دەنگ
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت: هیچ لەیەک تێگەیشتنێک لەگەڵ بەغدا نییە بۆ پرسی موچە و بەهۆی دۆخی ئێرانیشەوە داهاتی ناوخۆ کەمیکردوە.
سەرچاوەکە کە ئامادەنەبو ئاماژە بە ناوی بدرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ لێکگەیشتنێک لەبارەی موچەوە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا نییە و هیچ دەستپێشخەریی و بەرەوپێشەوەچونێکیش لەوبارەوە لەئارادا نییە.
وتیشی: هاکات هیچ بەرچاو رونییەکیش نییە بۆ ناردنی موچە لەلایەن بەغداوە، لەکاتێکدا داهاتی ناوخۆییش بەکاریگەریی شەڕی ئیسرائیل و ئێرانەوە کەمیکردوە.
دوێنێ بڕیاربو دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵایەکی پەیوەست بە خەرجکردنی موچەی هەرێمەوە بدات، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا، دەستلەکارکێشانەوەی حەوت ئەندامی دادگاکەش چارەنوسی ئەو دادگایەی کە ئومێدێک هەبو بڕیار لە موچەی هەرێم بدات، هێندەی تر بە تەمومژیی هێشتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەراورد بە ساڵی پار راوکردن لە گەرمیان زیادی کردوە
-
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
زۆرترین بینراوەکان