رادیۆی دەنگ
دو گەنجی کەلاریی بەهۆی فیشەکەوە لە دارستانێکی فەرەنسا گیانیان لەدەستدا، کەسێکی نزیکیشیان دەڵێت: یەکێکیان بە هەڵە ئەوەکەی تری کوشتوە و پاشان خۆی کوشتوە.
کەسێکی نزیکی کارزان عەبدوڵڵا، یەکێک لەو دو گەنجە کەلارییەی گیانیان لەدەستداوە، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەم دو گەنجە (کارزان عەبدوڵڵا و محەمەد نەجم)، پاش ئەوەی لەگەڵ چەند گەنجێکی دیکە لە جەنگەڵی دانکیخ لە فەرەنسا دەبێت بە دەمەقاڵەیان و گرژی دروست دەبێت لەنێوانیاندا، محەمەد دەمانچە دەردێنێت و بە هەڵە فیشەکێک دەنێت بە هاوڕێکەیەوە و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
وتیشی: محەمەد دەبینێت کارزانی هاوڕێی گیانی لە خوێندا چۆڕاوە، خۆی پێ ناگیرێت و هەر لەوێدا فیشەکێک دەنێت بە خۆیەوە و ئەویش دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەشکرد ئەمە ئەو زانیارییانەیە کە پێیان گەیشتوە و لەئێستادا برایەکی کارزان بەڕێوەیە بۆ فەرەنسا بەمەبەستی بەدواداچونی روداوەکە.
لایخۆشیەوە رەنج پشدەریی، کە لە بواری بەدواداچونی پرسی کۆچبەریی کوردان و تاراوگە چالاکە، لە بڵاوکراوەیەکەدا جەخت لەم چیرۆکە دەکاتەوە و باس لەوەش دەکات یەکێک لەو گەنجانەی لەگەڵ کارزان و محەمەد بەشەڕ هاتوە، بە فیشەک برینداربوە و پۆلیس گواستویەتییەوە بۆ نەخۆشخانە.
کارزان عەبدوڵڵا، پێشتر یاریزانی یانەی شێروانە بوە و لە ساڵانی پێشودا کۆچی کردوە بۆ ئەوروپا و لە وڵاتی ئەڵمانیا گیرساوەتەوە، وەک باس دەکرێت بۆ کارکردن هاتوەتە فەرەنسا و چا و شمەکی لە جەنگەڵەکەدا فرۆشتوە. محەمەدیش دوای کۆچکردنی لە فەرەنسا گیرساوەتەوە و لەگەڵ کارزاندا پێکەوەبون.
دانکیخ جەنگەڵستانێکە لە دوری 235 کیلۆمەتر لە باکوری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەوهۆیەی نزیکە لە ئاوی کەناڵی ئینگلیزی کە بوەتە رێگەیەک بۆ چونە بەریتانیا، هەربۆیە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی تێدایە کە لەژێر خێوەت و دارەکانیدا دەمێننەوە بە ئومێدی رەخساندنی هەل بۆیان و رۆشتنە بەریتانیا لە رێگەی بەلەمەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبههۆى نهبونى ئامێرى وهرگرتنى پاره موچهخۆرانى كفرى لە كهلار و رزگاریی موچه وهردهگرن
-
-
هەواڵخاوەنی کارگەیەک: کۆمپانیای مارینا بەناوی ئیدارەی گشتییەوە هەڕەشەم لێدەکات
-
-
هەواڵحکومەت پارە بۆ قیرتاوکردنی رێگای زانکۆی گەرمیان خەرج ناکات
-
-
هەواڵسكرتێری لیژنهكه وهڵام دهداتهوه؛ بۆچی لیژنهى پزیشكیی گهرمیان مامهڵهى هاوڵاتیان درهنگ بهڕێدهكهن؟
-
-
راپۆرتدەموچاوە دوبارەکان و هیوای نوێ؛ گەنجان چۆن سەیری هەڵبژاردن دەکەن؟
-
زۆرترین بینراوەکان