
رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە نوسراوێکدا بۆ ئیدارەی گەرمیان رایانگەیاندوە رازیی نابن بە پێدانی شوێنی ژمارەیەک باخ لە کەلار بە پرۆژەی وەبەرهێنان و مامەڵەی پرۆژەکەیان راگرتوە.
دوێنێ رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە کە حکومەت دەیەوێت روبەری 220 دۆنم زەوی باخ و کشتوکاڵی، بدات بە وەبەرهێنان بەمەبەستی دروستکردنی پرۆژەی جەمەلۆنی پیشەسازیی. بەدوای ئەویشدا ژمارەیەک لەو کەسانەی باخ و کێڵگەکانیان بەر ئەو پرۆژە وەبەرهێنانە دەکەوێت، لەلای کشتوکاڵی گەرمیان و ئیدارەی گەرمیان گردبونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
لەدواین پێشهاتی ئەو دۆسییەدا، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان دەڵێت: مامەڵەی ئەو پرۆژەیەمان راگرت.
شادیە حسێن، بە رادیۆی دەنگی وت: هەندێک لە جوتیار و خاوەن باخەکان بەوپێیەی گازندەیان هەبو لە تێکدانی باخەکانیان و ناڕازیی بون، بۆیە داوام لێکردن یاداشتێکمان ئاراستە بکەن، دوای ئەوەی یاداشتەکەمان بەدەستگەیشت، ئێمەش ئەمڕۆ نوسراوێکمان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کردوە و تیایدا راگرتنی رێکارەکان و مامەڵەی پرۆژەکەمان راگەیاندوە.
جگە لەم 220 دۆنمە، لەماوەکانی پێشوشدا نزیک لەم شوێنە 800 دۆنم زەوی دیکە درا بە کۆمپانیایەک بۆ فراوانکردنی ناوچەی پیشەسازیی کەلار کە ئەمەش گازندەی بەشێک لە خاوەن باخەکانی لێکەوتەوە، بەڵام تائێستا بڕیارێکیان لەبارەوە نەدراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەدەستەبەری کۆمەڵایهتی بۆ كرێكارانى گهرمیان لەنێوان كێشهى خاوەنکاران و ئاستەنگی هۆشیاریی و یاسایی
-
-
بەرنامەئایا كاری پەرلەمانتاریی گرنگی خۆی لەدەستداوە؟
-
-
بەرنامەلە ناوبردنی ناوچە سەوزەکان لەپێناو پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە کەلار
-
-
بەرنامەزانکۆ و دۆخی خوێندنی زانکۆیی لە گەرمیان
-
-
بەرنامەکێشە خزمەتگوزارییەکانی ناحیەی باوەنور تاچەند چارەسەرکراون؟
-
زۆرترین بینراوەکان