
رادیۆی دەنگ
دواین پێشهاتەکانی شەوی 14 و بەرەبەیانی 15ـی حوزەیران
* ئێوارەی 14ـی حوزەیران، ئێران شەپۆلێکی نوێی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو ئیسرائیل ئاراستەکرد. سەرەڕای بەرەنگارییەکان، ژمارەیەکیان گەیشتنە ناو شارەکانی: حەیفا و تەلئەبیب.
* میدیاکانی ئێران دەڵێن بۆردومانەکە شوێنی سوتەمەنی فڕۆکە و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی وزەی لە ئیسرائیل بەئامانج گرتوە و ئەو موشەکانەی کە لە حەیفایان داوە بۆ یەکەمجار بەکارهێنراون.
* میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن کە ئێران لە هێرشەکانی بۆ سەر حەیفا و تەلئەبیب موشەکە بالیستییەکانی لە جۆری "عیماد، قەدر و خەیبەرشکێن"ـی بەکارهێناوە.
* هێرشەکانی ئێران بوە هۆی گیانلەدەستدانی 10 کەس و برینداربونی زیاتر لە 140 کەس.
* ئیسرائیل دەستبەجێ وەڵامی بۆردومانەکەی ئێرانی دایەوە و دامەزراوەکانی وەزارەتی بەرگری و باڵەخانە ئیداریەکان و وێستگەکانی نەوت و بەنزینی کردە ئامانج. ئاگر لە کۆگایەکی نەوت لە تاران کەوتەوە و زیان بە بینای وەزارەتی بەرگری ئێران کەوتوە.
* درۆنێکی ئێرانی کە لەلایەن سیستەمی بەرگری کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە پێکراوە، لە هەولێر کەوتە خوارەوە.
* ئیسرائیل گروپی حوسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی ئێرانن کردە ئامانج و دەنگۆی کوژرانی سەرکردەیەکی باڵایان هەیە، ئەو گروپەش رایگەیاندوە: بە چەند موشەکێکی بالیستیکی شاری ناوەڕاستی ئیسرائیلی کردوەتە ئامانج.
* وتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت: هێزە چەکدارەکان تا ئەو کاتەی بە پێویستی بزانن بەردەوام دەبن لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت: زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر شوێنەکانی هەڵگرتن و هەڵدانی موشەک لە رۆژئاوای ئێران ئەنجام داوە.
* دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران و وتی: ئەگەر ئێران بە هەر شێوەیەک هێرش بکاتە سەر ئەمریکا، ئەوا روبەڕوی هێزی سەربازی ئەمریکا "لە ئاستێکی بێوێنەدا" دەبێتەوە. وتیشی: بە ئاسانی دەتوانین لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بگەینە رێککەوتن و کۆتایی بەم ململانێیە بهێنین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵله ناحیهی رزگاریی تهنیا 3 گهڕهك قیرتاو كراون
-
-
هەواڵ"دواى تهواوبونى 80%" كارهكانی پاڵاوگهی ئاوی باوهنور راگیراوه
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: 170 کارمەندمان خانەنشین بون و کارمەندی دیکە ناخرێنە شوێنیان
-
-
هەواڵلەگەرمیان لەدوای 12 ساڵییەوە رێگە بە مناڵانی ئۆتیزم نادرێت لە سەنتەرەکاندا راهێنانیان پێبکرێت
-
-
هەواڵژمارەیەک لە پزیشکانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان بایکۆتی دەوام دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان