رادیۆی دەنگ
بۆ دروستکردنی ژمارەیەک جەمەلۆن لەپشتەوەی ناوچەی پیشەسازیی کەلار، 220 دۆنم زەوی دەدرێت بە هاوڵاتیەک و چەندین باخ دەکەوێتە بەر پرۆژەکە.
قادر ئیكرام، یەکێک لەو کەسانەی کە باخهکەی بەر ئەو پرۆژەیە دەکەوێت، بۆ رادیۆى دهنگ وتى: زیاتر له 70 باخهوان و جوتیارین له سهر رێگهى جادهى پشتێنهى گردهگۆزینه کشتوکاڵ و ئیدارەی گەرمیان زهویی و باخهكانمانیان داوه به كۆمپانیا بیكات به پرۆژهیهكى جهمهلۆن.
وتیشى: هیچ یاسا و رێنماییهك رێگه بهوه نادات كه ئهو باخانه لابهرێت و بكرێت به پرۆژه، كه ههموى باخى بهرییه و دارى خورماى تێدایه و هى وایان ههیه 15 ساڵه باخه.
لایخۆشییەوە شادییە حسێن، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان، جەختی لە هەواڵەکە کردەوە و بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: مامەڵەی ئەو پرۆژەیە گەیشتوەتە لامان و لە رێکاردایە.
وتیشی: هەندێک لە جوتیار و خاوەن باخەکان گازندەیان هەیە، پێم وتون یاداشتێک بێنن بۆ ئەوەی بیدەم بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
دەشڵێت: هەندێک لە جوتیارەکان رازیبون زەوییەکانیان بدەن و هەندێکیشیان رازیی نین، قەرەبوی جوتیارەکان 25%ـی زەوییەکەی.
جگە لەم 220 دۆنمە، لەماوەکانی پێشوشدا نزیک لەم شوێنە 800 دۆنم زەوی دیکە درا بە کۆمپانیایەک بۆ فراوانکردنی ناوچەی پیشەسازیی کەلار کە ئەمەش گازندەی بەشێک لە خاوەن باخەکانی لێکەوتەوە.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان