
رادیۆی دەنگ
سیستەمی بە ئەلیكترۆنی كردنی فۆڕمی خۆراك لە گەرمیان گرفتی تێدایە، بەڕێوبەری خۆراكی گەرمیانیش دەڵێت: ئەو كەسانە لە دو ساڵی رابردودا وەکیلیان گۆڕیوە، گرفتیان بۆ دروست بوە.
حکومەتی عێراقی فۆرمی خۆراکی مانگانەی کردوە بە ئەلیکترۆنی و لە رێگەی ئەپێکەوە زانیارییەکان تۆماردەکرێن، ئەم پرۆسەیە پێشتر لە پارێزگاکانی تر کراوە و لەئێستاشدا بۆ پارێزگاکانی هەرێم بەردەستخراوە.
بەوتەی چەند هاوڵاتییەک کە قسەیان بۆ رادیۆی دەنگ کرد، لە تۆمارە ئەلیکترۆنییەکەدا کە ئەپێکی مۆبایلە، ناوەکانیان تۆمارناکرێت ئەگەرچی فۆرمی کاغەزیی خۆراکیان هەیە و مانگانەش بەشە خۆراک وەردەگرن.
لەوبارەیەوە، نوریە عەبدولحەمید، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خۆراكی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: سیستەمەكە لە گەرمیان چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە قۆناغی یەكەمدا تەنها ناوی ئامادەبوان داخل دەكرێت و ئەوانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن یاخود ئەوانەی جیابونەتەوە یان كارتی نیشتمانیان نییە، داخل ناکرێن.
لەبارەی گرفتی داخلبونی بەرنامەكەشەوە کە هەندێک هاوڵاتی هەیانە، وتی: گرفتە سەرەكیەكە ئەوەیە كەسانێك لە ماوەی دو ساڵی رابردودا وەكیلەكەیان گۆڕیوە و كاتێك داخلی دەكات كێشەی بۆ دروستدەبێت، بۆ چارەسەری ئەمەش دەتوانێت سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بكات.
بەوتەی ئەو بەڕێوبەرە، لەم قۆناغەدا تەنها ناوە ئامادەکان داخل دەکرێن و ئەو مناڵانەی لەماوەی دو ساڵی رابردودا هاتونەتە دونیاوە، داخل ناکرێن و لە قۆناغەکانی تردا ئەوان دەگرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتکۆڕنیشی کەلار؛ کۆڕنیشی ناکۆکییەکان
-
-
هەواڵ15 گوندی گەرمیان بێئاو بون
-
-
هەواڵدواى ساڵێك ڤیدیۆی دانانى بۆمب بۆ ئۆتۆمبیلهكهى بهرپرسێكى پارتى بڵاودهكرێتهوه
-
-
بەرنامەرێکارەکان چین بۆ روبەڕوبونەوەی کەمئاویی لە گوندەکانی گەرمیان؟
-
-
بەرنامەچ خۆراکێک جەستەمان دەپارێزێت لە وشكبونەوە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە؟
-
زۆرترین بینراوەکان