رادیۆی دەنگ
ماوه‌ى 4 رۆژه پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو و پله‌به‌ند له نه‌خۆشخانه حکومییەکانی گه‌رمیان بایكۆتی دەوامیان كردوه، به‌ڕێوبه‌رى نهخۆشخانەیەکیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى موچه و بهرزنهكردنهوهى پله‌ى پزیشكى پلهبهندهكانه.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لە نەخۆشخانە حکومییەکانی سنوری گەرمیان، پزیشکانی نیشتەجێ و خولاو بایکۆتی دەوامیان کردوە، بەڵام لە هەندێک لە نەخۆشخانەکان گەڕاونەتەوە سەرکار بەشێوەیەکی رێژەیی.
سامان سه‌رتیپ، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتی شه‌هید خالد گه‌رمیانى له قه‌زاى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له 9ـی مانگه‌وه پزیشكانى نیشته‌جێى خولاو بایكۆتیان كردوه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌وام.
وتیشى: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌و پزیشكانه به‌شێكیان پلهبهندن و ده‌بێت بچنه پایەیهكى دیكه و پزیشكى نوێ دابمەزرێنرێن و بێنه شوێنه‌كه‌ى ئه‌مان، به‌ڵام پزیشك دامه‌زراوه و ئه‌وان له جێگه‌ى خۆیانن، ئه‌مه هۆكارى سه‌ره‌كیه جگه له خه‌رجنه‌كردنى موچه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: پزیشکە پلهبهندهكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌وام، به‌ڵام پزیشكانى نیشته‌جێی خولاو هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان