
رادیۆی ده‌نگ- شیرین ئه‌حمه‌د
رێژەی سەوزایی لە گەرمیان لە ماوەی دوساڵی رابردوا بەرەوپێشچونێکی ئه‌وتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە، به‌رپرسێك ده‌ڵێت هه‌رچی پلانێك داده‌نێین، قه‌یران و نه‌بونى بودجه تێكیده‌دات، به‌رپرسێكى تریش ده‌ڵێت: حكومه‌ت ئه‌م گرفته‌ى پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت.
گه‌رمیان له‌و ناوچانه‌یه كه روبه‌رى سه‌وزایی تێدا زۆر كه‌مه. بەپێی ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شارەوانیەکانی گەرمیان رێژەی سەوزایی لەناوچه‌كه‌دا لە ساڵی رابردو (2024)ـدا، 6.5% بوه، ئه‌م رێژه‌یه له‌چاو ساڵی پێشتر (2023)دا به كه‌متر له یه‌ك پله زیاتره، چونكه له‌وساڵه‌دا رێژه‌كه 5.9% بوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان ده‌بێت رێژه‌ى سه‌وزایی له شاره‌كاندا له‌نێوان 15-20% بن.
دۆسیه‌ى زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی له‌لای چه‌ند ده‌زگایه‌كى حكومییه، به‌ڵام دیارترینیان شاره‌وانییه‌كانه، به‌رپرسانی ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه جه‌خت له كه‌می رێژه‌كه و نه‌بونى هه‌وڵی جیدیی بۆ زیادكردنى ده‌كه‌نه‌وه.
نیهاد وەلی، بەڕێوبەری بەشی باخچەکان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى شارەوانیەکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ئه‌و رێژه‌یه‌ى هه‌یه، بۆ گەرمیان زۆر کەمە و پێویستە زیادبکرێت بۆ نزیکەی 13% کە ئاستی سەرەتای ستانداردە.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچی زیاد ناكرێت؟ نیهاد وه‌لی، وتى: هەمو ساڵێک پلان دادەنێین بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی، بەڵام ئەم قەیرانی داراییە زۆر کاری کردوه‌تە سەرمان کە نەتوانین رێژەكه زیادبکەین.
جیاواز له ئاسته گشتییه‌كه‌ى گه‌رمیان، رێژه‌ى سه‌وزایی له قه‌زاى كه‌لار به ته‌نیا، 8%ـه. به‌رپرسی به‌شى باخچه‌كان له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى كه‌لار، نیگه‌ران و ته‌نانه‌ت بێئومێدیشه له‌وه‌ى بتوانن رێژه‌كه زیاد بكه‌ن.
ئارام نەجمەدین، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەم رێژە سەوزاییە بۆ کەلار زۆر کەمە، چونکە رێژەی ستاندار بۆ قەزاکە نزیکەی 25%ـه، بەڵام بەهۆی بونی چەندین گرفت ناتوانین زیادی بکەین و پێشموایه تا ده ساڵی تریش چارەسەر ناکرێت.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، 6 دارستانى ده‌ستكرد و 232 باخچه‌ى روبه‌ر جیاوازى گه‌وره و بچوك، له گه‌رمیاندا هه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه به نیسبه‌ت ناوچه‌یه‌كه‌وه كه به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كانى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم مه‌ترسی به بیابانبونى له‌سه‌ره، كه‌مه.
ئه‌وه‌ى وایكردوه رێژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى باش زیاد نه‌كات، بونى چه‌ندین گرفته. نیهاد وه‌لی ئاماژه‌ى پێدا: "کەمی باخەوان گرفتێکی ترمانە کە زۆربەیان بەتەمەنن و دەبێت خانەنشین بکرێن، لەگەڵ نەبونی بودجەی تایبەت بۆ بەشی باخچەکان بۆ ئەوەی بتوانین پێداویستیەکان دابین بکەین".
له‌ماوه‌كانى رابردودا حكومه‌ت هاوشێوه‌ى خزمه‌تگوزاریی كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك، خزمه‌تگوزاریی سه‌وزكردنى شاریشی دا به كۆمپانیا، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسی به‌شى باخچه‌كان له شاره‌وانى كه‌لار، له‌و هه‌نگاوه‌ش ناڕازییه و پێیوایه شوێنى خۆی نه‌گرتوه.
ئارام نه‌جمه‌دین، وتى: کۆمپانیاکەش لەو رێگانه‌ى دیكه كه هه‌بون خراپتر بون، نە کرێکاریان هەبو نە ئۆفیس.
به‌رپرسانى ئه‌م بواره، زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی به‌پێی ئه‌و واقعه‌ی كه هه‌یه، به قورس و بگره مه‌حاڵیش ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌وڵه جه‌ماوه‌رییه‌كان له ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى نه‌مام چاندن، بچوك و سنوردارن و ده‌ره‌قه‌تى ئه‌وه نایه‌ن رێژه‌كه ببه‌نه سه‌ره‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا چالاكوانێك چه‌ند پێشنیازێك ده‌كات، كه به‌ڕای خۆی قابیلی جێبه‌جێكردنن و رۆڵیشیان ده‌بێت له زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزایی.
نیعمه‌ت مه‌لۆ، سه‌رۆكى گروپی كێودۆستان له گه‌رمیان، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: پێویست دەکات پارک و باخچەی گەورەمان هەبێت لەنێوان هەر گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر، لەگەڵ ئەوەشدا پشتێنەی سەوزایی بە دەوری شاردا بکرێت كه ئەمە یارمەتیدەرە بۆ فێنککردنەوەی ناوچەکە و هەوایەکی پاکتر دەدات بە شارەکە، هه‌روه‌ها رێگه‌ى سێیه‌میش چاندنى كۆمه‌ڵێك جۆری داره كه پێویستی به ئاودانى زۆر نییه، به‌مه‌ش پێویستی به كرێكار نابێت.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەبەفیڕۆدانی ئاو چ لێکەوتەیەکی بۆ داهاتو دەبێت؟
-
-
هەواڵبەرپرسێک لە کارەبای گەرمیان: لە پرۆژەی 'روناکی' هەر هاوبەشێک مانگانە 72 هەزار دیناری لەسەر دەکەوێت
-
-
هەواڵد. ئەکرەم مەحمود: هەندێک هۆکاری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە هەن دەتوانین نەیانهێڵین
-
-
هەواڵچالاکوانان: کردنەوەی کۆلێج لە ناحیەی رزگاریی دەبێتە هۆی زیادبونی زانست و مەعریفەت لە ناوچەکەدا
-
-
هەواڵمامۆستایەکی زانکۆ: هاوڵاتیان دەتوانن بەبێ پاتریش سود لە وزەی خۆر بۆ کارەبا وەربگرن
-
زۆرترین بینراوەکان