ده‌نگ نێت
وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: ناوچەی گەرمیان و دەشتی هەولێر مەترسی بە بیابانبونیان لەسەرە، چاره‌سه‌ریش دروستكردنى پشتێنه‌ى سه‌وزاییه، ژینگه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: ئه‌و كاره ده‌بێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دارستان و پاوان ئه‌نجامى بدات.
وتەبێژی دەستەی ژینگه‌ى هه‌رێم، رەزا خەیلانی، به ماڵپه‌ڕى روداوى وتوه: گەرمیان و دەشتی هەولێر مەترسی بەبیابانبونيان لەسەرە یاخود لە هێڵی بە بیابانبون نزیکن، هه‌ردوكیان ئاویان کەمە و بۆ چاره‌سه‌رى به بیابانبونه‌كه‌ش پێویستیان به پشتێنه‌ى سه‌وزاییه.
لایخۆشیه‌وه بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، دورەید سەلیم، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەوەی جێی مەترسیە ماوەی 2 ساڵە لەسنورەکە وشکەساڵی هەیە و ئاوی سیروانیش به راده‌یه‌كى به‌رچاو کەمبوەتەوه.
له‌باره‌ى دروستكردنى پشتێنه‌ى سه‌وزاییه‌وه، ده‌ڵێت: ئه‌و بابه‌ته لەلای فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان نیە و کارەکانی لەئەستۆی بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
هەواڵد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان